کوردستان میدیا: کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ بلژیک، له ٢٣مین ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوو، له‌سه‌ر گۆڕی شه‌هیدانی ڤییه‌ن له گۆڕستانی پێرلاشیز به‌شداریی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢٢ی پووشپه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، رێوره‌سمێک به بۆنه‌ی ٢٣مین ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی له گۆڕستانی پێرلاشێزی پاریس به‌ڕێوه چوو.
له رێوڕه‌سمه‌که‌دا هاوسه‌ری شه‌هید دوکتوور قاسملوو، نه‌سرین قاسملوو، نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له فه‌ڕانسه و نوێنه‌رانی چه‌ندین حیزب و رێکخراوی سیاسی و مه‌ده‌نیی کوردستانی و ئێرانی و چه‌ندین که‌سایه‌تیی سیاسی و رۆشنبیری کوردی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب له فه‌ڕانسه و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له بێلژیک به‌شداریان کرد.
پاش راگرتنی یه‌ک ده‌قیقه بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی رێگای رزگاریی کوردستان و به‌تایبه‌ت شه‌هیدانی ڤییه‌ن، به‌ڕێز شاهۆ حوسێنی، نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، په‌یامێکی به‌م بۆنه‌وه پێشکه‌ش کرد.
شاهۆ حوسێنی، ئاوڕی له رۆڵ و کاریگه‌ری گه‌وره‌ی دوکتور قاسملوو له حیزبی دێمۆکرات و جووڵانه‌وه‌ی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران و رێبه‌رایه‌تی کردنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دایه‌وه.
دواتر خاتوو خه‌رمان زۆرار نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له فه‌ڕانسه، چه‌ند وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد. هه‌روه‌ها سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان، به‌ڕێز تاهیر که‌مالی‌زاده په‌یامێکی خوێنده‌وه. له بڕگه‌کانی دیکه‌ی رێوڕه‌سمی رێزگرتن له شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی ڤییه‌ن، په‌یامی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکرات ــ فه‌رانسه و کۆمیته‌ی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران – لقی بێلژیک، له‌لایه‌ن ژینا مینبه‌ریه‌وه خوێندرایه‌وه.
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە بێلژیک، به‌شدارییه‌کی چالاکانه‌یان هه‌بوو له رێوره‌سمی رێزگرتن له ٢٣مین ساڵڕۆژی شه‌هیدکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی له گۆڕستانی پێرلاشێزی پاریس.