• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٣ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٢ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

تاکتیکی نوێی ڕێژیم لە بەرەنگاربوونەوەی هێزی پێشمەرگەدا

زایینی: ٠٤-١٠-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٧/١٣ - ١٨:٣٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
تاکتیکی نوێی ڕێژیم لە بەرەنگاربوونەوەی هێزی پێشمەرگەدا
کاوە بەهرامی

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە، هەر لە پەیامی بەڕێز سکرتێری گشتیی حیزبەوە بگرە تاکوو چەندین پەیام و ڕاسپاردەی ڕێبەرایەتیی حیزب، هەوڵی داوە ئەو کوردانەی کە ڕێژیم بۆ مەبەستی گڵاوی خۆی بەکاریان دێنێ، لە زەلکاوی خەیانەت و لە نیشتمان‌فرۆشی دوور بخاتەوە.

لە قۆناخی نوێی خەبات و ڕاسانی نوێی نەتەوەکەمان، لەم ساڵدا ڕێژیم لە چەندین ڕێگای وەک:
ــ گوشار خستنەسەر هەرێمی کوردستان و ئاڵۆزکردنی ناوچە سنوورییەکان
ــ کەڵک وەرگرتن لە جاش و خۆفرۆشەکان بۆ کەمین‌دانان و تەعقیبی هێزەکانی پێشمەرگە
ــ ڕێکخستن و سازماندانی سیخوڕ لەناو خەڵکی گوند و شار، لە بەرانبەر پێدانی بڕێک پارە بۆ وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری لە جووڵەی هێزەکانی پێشمەرگە

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەوڵی جیددی دەدا جووڵانەوەی نەتەوەکەمان و حوزوری پێشمەرگە لەنێو خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات سەرکوت بکا. ئەوەی لەم کورتە‌باسە جێگای سەرنجە، جاشەکان بوون بە کەواسووری بەر لەشکەر و چاوساغی هێزەکانی ڕێژیم، ئەو بەکرێگیراوانە بە بەکارهێنانی "ماشینی غەیرە نیزامی" و ئۆتۆمبێلی تایبەتیی خەڵکانی ئاسایی، هەوڵی بە لاڕێدا بردنی بیر و زەینی پێشمەرگەیان داوە. ئەو خۆفرۆشانە تێدەکۆشن خەڵکانی ئاسایی و کەرەستەکانیان بکەنە قەڵغانی سڵامەتیی گیانی خۆیان و لە کاتی دانانەوەی کەمین و بەدواداچوونی هێزی پێشمەرگە لە کەرەستە مەدەنییەکانی خەڵک کەڵک وەربگرن. ئەگەریش لەو ڕێگەیەدا خەڵک بکوژرێ، هەر ڕێژیم قازانج دەکا و بە دژی پێشمەرگە پڕوپاگەندەی پێوە دەکات. لە ماوەی ڕابردووشدا هێزەکانی پێشمەرگە ئەم جۆرە پیلانەیان بە چاوی خۆیان بینیوە.

لێرەدا جارێکی دیکە دەبێ دەست خۆشی لەو کەسانە بکرێت کە چەکی ڕێژیمیان داناوە و لە هەمانکاتدا ئەو نیشتمان‌فرۆشانە کە هەنووکە چەکی خیانەتیان فڕێ نەداوە ئاگادار بن، هەرچی زووتر لەو سەرشۆڕییە دوور کەونەوە. چوونکە مێژووی نەتەوەی ڕزگاریخواز، نیشانی داوە کە شۆڕشگێڕان ڕەحم بەو جۆرە کەسانە ناکەن و سەرکەوتن هەر بۆ بەرەی ئازادیخوازی و نیشتمان‌پەروەران و سەرشۆڕی بۆ نیشتمانفرۆشانە، پێویستە خەڵکی وشیاری کوردستانیش ئاگادار بن کە هیچکات لە کەرەستە و ئامرازەکانی هاتوچۆی جاشەکان کەڵک وەرنەگرن و لەگەڵیان هاوسەفەر نەبن، لەبەر ئەوەی لە کاتی هەر ڕووداوێکدا پێش هەرکەسێک ئەوانەی کە هاوکار و هاوسەفەریانن زەرەرمەند دەبن و هەموو لایەک دەزانن کە حیزبی دێموکرات بۆ ڕزگاریی گەلی کورد و گەیشتن بە ژیانێکی بەختەوەر و شەرافەتمەندانە خەبات دەکات و هەوڵ دەدا و سەرکەوتنی گەلەکەی لەسەرەوەی هەموو ئامانجێکە.

سەرکەوتن هەر بۆ خەباتکاران و شۆڕشگێڕانە و لە جیهانی نوێدا دەرکەوت کە پێشمەرگە هێزێکی مرۆڤ تەوەری ئینسان‌دۆستە، سەرشۆڕی بۆ کۆماری ئیسلامیی تێرۆریست‌پەروەر و دارودەستەکەیەتی.

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک