کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی نەورۆز بە بەشداریی شاندی حیزبی دێموکرات لە پارڵمانی دانمارک بەڕێوەچوو

18:29 - 7 خاکەلێوه 2717

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداریی لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پارڵمانی وڵاتی دانمارکدا کرد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٥ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە سەر بانگهێشتی فەرمیی خاتوو یەلدز ئاکدۆغان پارڵمانتاری کورد لە سەر لیستی پارتی سۆسیال دێموکراتی دانمارک، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی فەرهاد عەبدوڵڵازادە لە ڕێوڕەسمی پیرۆزکردنی جێژنی نەورۆز کە لە پارڵمانی دانمارک بەڕێوە چوو بەشدارییان کرد.

لە سەر ئەو بانگهێشتە فەرمییەی حیزب و لایەنە کوردییەکان لە وڵاتی دانمارک بۆ ئەو ڕێوڕەسمە بە بۆنەی نەورۆز لە پارڵمانی ئەو وڵاتە، خاتوو یەلدز ئاکدۆغانی وتارێکی پێشکەش کرد کە وێڕای پیرۆزبایی نەورۆز لە بەشداران و لە ڕێگای ئەوانەوە کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە، باسی لە سەر گرینگیی و بایەخی ئەو بۆنە نەتەوەییە لە نێو کورداندا کرد.