کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەلەفزیۆنی BBC ڕسوا کرا

23:52 - 21 پووشپەڕ 2717

کوردستان میدیا: ژمارەیەک لە پەنابەرانی دانیشتووی وڵاتی بریتانیا لە بەردەم دەفتەری کاناڵی BBC بەشی فارسی خۆپیشاندانیان دژی سیاسەتی هەواڵی ئەو کاناڵە تەلەفزیۆنیە بەڕێوە برد.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٨ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی کۆمەڵیکی بەرچاو لە دانیشتتوانی ئێرانی دانیشتووی وڵاتی بریتانیا دژی سیاسەتی ڕووماڵ نەکردنی کاناڵی BBC لە زیندانیانی سیاسی ـ عەقیدەتی لە زیندانەکانی ئێراندا خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.

لەو خۆپیشاندانەدا ناڕازییان بە هەڵگرتنی پلاکارد و وێنەی زیندانیانی سیاسی ـ عەقیدەتی ڕووماڵ نەکردنی هەواڵی زیندانیانی سیاسی لە لایەن ئەو کاناڵە داوایان لە کارمەندانی ئەو کاناڵە تەلەفزیۆنیە کرد کە پشتیوانی لە تێرۆریستەکان نەکەن.

ماڵپەڕی پیک ایران لەمبارەوە ئاشکرای کرد کە خۆپیشاندەران درووشمی وەک اصولگرا ، جنایت می کنه / اصلاح طلب، حمایت میکنه. اصولگرا،اصلاح طلب، تروریست/ با بی بی سی تو یک لیست. زندانی سیاسی آزاد باید گردد// ولایت مطلقه نابود باید گردد. دموکراسی، ازادی شعار اول ماست/ جنبش سبز ایران کوبنده و پا برجاست این است شعار مردم / رفراندوم ،رفراندوم جمهوری استبدادی نابود باید گردد/ حکومت مردمی ایجاد باید گردد داوە.

لەو خۆپێشاندانەدا، خۆپێشاندەران دروشمی توندیان دژی کاناڵی BBC بەرز کردەوە و هەروەها ئەو کاناڵە فارسی زمانەیان بە کەڵک وەرگرتن لە تیمێکی تایبەت لە شرۆڤەکاران کە پشتیوانی لە ڕەوتی شاراوەی اصلاح طلبی و تێرۆریزمی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی و حیزبوڵڵای لوبنان دەکەن، تاوانبار کرد.