کوردستان میدیا: بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە ناو ڕێککەوتنی بەرجامدا دەست و پێ لێ دەدن و لە هەمبەر سیاسەتەکانی ئامریکا تووشی ناکۆکیی نێوخۆیی بوونە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان دوای هەڵویستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە هەمبەر ڕێککەوتنی بەرجام، خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران وتی: کە ئەگەر ئامریکا ڕێککەوتنە ناوەکییەکە بدڕێنێت، ئەو ورد وردی دەکات.
خامنەیی دوای پێنج ڕۆژ لە لێدوانەکانی سەرکۆماری ئامریکا دانڵد ترامپ، هەڕەشەی لە ئامریکا کرد و وتی: قسەکانی ترامپ بێبایەخن و بۆ وڵامدانەوە نابن.
لێدوانەکانی ترامپ بوو به هۆی ئەوەیکه ناکۆکی بکەوێتە نێوان واشنگتۆن و ئەو وڵاتانەی کە لەو ڕێکەوتنەکەدا بەشدارن و خامنەییش پێشوازی لە هەوڵەکانی بۆ بەردەوامی پێدان بە ڕێکەوتنەکە ئەو وڵاتانە کرد، بەڵام وتی: ئەو هەوڵانە بەس نین.
عهلی خامنهیی ڕێبهری ڕێژیمی ئێران، هەروەها وتی: کە سیاسهتهكانی ئامریكا له ڕۆژههڵاتی نێوهڕاست شكستی هێناوه و ئێران جارێكی دیكه ههرهس به ئامریكا دههێنێ و هەروەها لەو کۆبوونەوەیە لەگەڵ خوێندکارانی زانکۆوەکان وتی: ناتوانین سهخافهتهكانی سهرۆكی ئامریكا لەبیر بكهین و دهبێت لهوه دڵنیا بن كه ئێران جارێكی دیكه شكست به ئامریكا دێنێ.
ڕێبەرێ ڕێژیمی ئێران، لە بارەی چالاکییەکانی ئەو ڕێژیمە لە ناوچەکەدا وتی: ئامریکا تووڕهیه، چونكه ئێران له عێراق و سووریه و لوبنان، كۆسپی له بهردهم پیلانهكانیدا داناوه.
پێشریش وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەكدا، ستراتیژیی نوێی ئامریكای بەرانبەر بە وڵاتەكەی بە بڕیارێكی دوژمنكارانە ناو برد و داوای لە لایەنەكانی رێككەوتننامە ناوکییەكەی كرد، لە هەمبەر بڕیارەكانی ترامپ لەو بارەوە ھەڵوێستیان ھەبێت.
چەند ڕۆژ پێش دانڵد ترامپ باسی لەوە کرد، بڕیارەکەی بۆ پەسەند کردنی پێبەند نەبوونی ڕێژیمی ئێران بە ڕێککەوتنی ناوکیی لەوانەیە ببێتە هۆی لەناوچوونی تەواوی ڕێککەوتنەکە.
ترامپ لە سەرەتای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی ئامریکا لە کۆشکی سپی وتی: ئەوە ئەگەرێكی بەهێزە کە بەرجام هەڵبوەشێتەوە.
پێشتر سهرکۆماری ئامریكا، وتبووی: كه ئهگهر كۆنگریس له ماوهیهكی كهمدا ڕێككهوتنهكه به شێوهیهک ههموار نهكاتهوه كه جێگهى ڕهزامهندى بێت، ئهوە ئامادهم كۆتایی پێ بهێنم، چونكه هیچ به ئێران دڵخۆش نیم.
له چوارچێوهى ستراتیژى نوێی ئامریكاشدا بۆ مامهڵه كردن لهگهڵ ڕێژیمی ئێران، ترامپ فەرمانی دا کە سزاى نوێ بخرێته سهر سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران و بە یەکەم پشتیوانی تێرۆریزمی ناساند.
ستراتیژى نوێی ئامریکا، جهخت لهسهر ئهوه دهكاتهوه، كه ڕێگه له ڕێژیمی ئێران بگیرێت هەتا نەتوانێت تواناییە مووشهكییهكانى پهره پێ بدات و ببێته خاوەن چەک و مووشهكی ناوکیی و نەهێڵن پشتیوانیی له تێرۆر و تێكدانى دۆخى سهقامگیری ناوچهکە و هەروەها پشتیوانیی له میلیشیاکانى ناوچەکە به ئامانجى تێكدان و لهناوبردنى ئهو وڵاتانە بکات.
ڕێککەوتنی بەرجام پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی لە نێوان شەش وڵاتی زلهێزی جیهان و ڕێژیمی ئێران واژۆ کرا.
دۆسیەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران ماوەی ١٥ ساڵە قسە و باسی لە سەر دەکرێت و لە ئاشکرا بوونی ئەو بەرنامەی زیاتر لە دوو دەیە تێدەپەڕێت. هەتا ئێستا وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ئامریکا گەمارۆی ئابووریی قورسیان دژی ئەو ڕێژیمە بە هۆی ئەو بەرنامەیە پەسەند کردووە.
وێستگەی وزەی ناوکیی بووشێهر کە لە لایەن ڕێژیمەوە دامەزراوە، بێئاکام ماوەتەوە.
بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران، نە تەنیا قازانجێکی بۆ ڕێژیم نەبووە، بەڵکوو بووەتە تەوقی لەعنەت بۆ خەڵکی ئێران و تەنیا گیرفانی قاچاخچی و هەندێک لە بەرپرسانی ڕێژیمی پێ پڕ کراوە.