کوردستان میدیا: ژماره‌یه‌ک له پا‌رلمانتاری بریتانیا نیسبەت بە هێرشەکانی بەغدا بۆ سەر کوردستان وەدەنگ هاتن و دوای وەستاندنی هێرشەکانی بەغدایان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان ژماره‌یه‌ک پا‌رلمانتاری بریتانیا، له نامه‌یه‌كدا بۆ تێرێزا مه‌ی، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئەو وڵاتە دوایان کردووە كه پشتگیری له هه‌رێمی كوردستان بكات و داواش له به‌غدا ده‌كه‌ن كه به گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
ئەو پارلمانتارانە ڕایانگه‌یاندووه كه كاردانه‌وه‌كانی به‌غدا به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان پێشێلكاریی یاسای بنەڕەتییه و دا‌واشیان له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق كردووه كه هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕ بخاته گه‌ڕ.
هەروەها داوایان لە بەغدا کردووە لەبارەی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان گفتوگۆ بکەن.
لە پێوەندییەدا ژماره‌یه‌ك سیناتۆری كۆماری و دێموكراته‌كانی ئا‌مریكا نامه‌یه‌كیان بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ناردووە و هۆشداریان داوەته ناوبراو كه پارێزگاری له گه‌لی كوردستان و پێكهاته‌كانی بۆ ئه‌وان زۆر گرینگه.
هەروەها سیناتۆره‌كانی ئا‌مریكا داوایان له حه‌یده‌ر عه‌بادی كردووه كه سڕكردنی ئه‌نجامه‌كانی ڕێفراندۆم كه ده‌ستپێشخه‌ری و نیازپاكیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به گفتوگۆ ده‌سه‌ڵمێنێت و پێویسته قبوولی بكات.