کوردستان میدیا: بەپێی ڕاپۆرتی فاکس نیوز، کۆمپانیای فڕۆکەوانی ماهان ئایر یەکێک لە لقەکانی سپای پاسداران و هێزی قودسە.
لەم ڕاپۆرتەدا باس لەوە کراوە، کە هێڵە ئاسمانییەکانی ماهان ئایر بازرگانیی نین، بەڵکوو لە ژێر ناوی کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت، ئەندامان و لوجستیکی سپای پاسداران لە ناوچەکە جێبەجێ دەکات.
لە لایەکی دیکەشەوە ئاماژه بە کاریگەریی قاسم سلێمانی فەرماندەی سپای قودس، لەم کۆمپانیا فڕۆکەوانییە کراوە و بەڕێوەبەری گشتی ئەم کۆمپانیایە حەمید عەرەبنژاد، لە هاوڕێیە دێرینەکانی قاسم سلێمانییە و بەڕێوبەرە گشتییەکانی ماهان ئایر هەموو نیزامین.
ماهان ئایر، لەم شەش ساڵەی شەڕی سوریە، دەورێکی بەرچاوی لە بواری گواستنەوەی هێزەکان و لوجستیکی سپای پاسداران گێڕاوە.
ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ٢٠١١، لە لایەن وزارەتی دارایی ئامریکا گەمارۆ دراوە و چالاکانی سیاسی لەو باوەڕەدان، کە ماهان ئایر کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتی دەستکردە کە لە لایەن سپای پاسداران و هێزی قودسەوە بۆ چالاکی و گواستنەوە نهێنییەکان دامەزراوە.