کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرپرسانی باڵای ئامریکا پشتیوانی لە خەڵکی ئێران دەکەن

20:34 - 10 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: تا ئێستا زۆربەی کەسایەتییە سیاسییەکان، بەرپرسانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی و حیزب و لایەنە ئازادیخوازەکان پشتیوانیی خۆیان لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران دەربڕی.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان مایک پێنس جیگری سەرکۆماری ئامریکا پشتیوانی لە لە خەڵکی ناڕازیی ئێران کە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاپەڕیون و دروشمی ڕووخانی ڕێژیم بەرز دەکەوەنە دەربڕی.

پێنس ڕایگەیاندووە: سەرکۆماری ئامریکا و من، لە پشتی خەڵکی ڕاپەڕیو ئێران کە دەنگی ئازادیان بەرز کردووەتەوە، ڕاوەستاوین. ئێمە دەستبەسەرکردنی خەڵکی بێ گوناح مەحکووم دەکەین.

جێگری سەرکۆماری ئامریکا لە درێژەی قسەکانیدا جەختی کردووەتەوە: کاتی ئەوە هاتووە کە ڕێژیمی ئیران کۆتایی بە چالاکییە تێرۆریستییەکانی خۆی، گەندەڵی و گوێنەدان بە مافی مرۆڤ بێنیت.

هەتا ئێستا بەرپرس باڵای ئامریکا و سێناتۆرەکان وەک جان مەک‌کین، ئیلیانا ڕاس کێتینین، مایک گەلەگێڕ، ڕان دێسانتیس، مارک دۆبۆیتس سەرۆکی دامەزراوەی داکۆکی لە دێموکراسی، مایکێل ڕۆبین لێکۆڵەری ئەنستیتۆی لێکۆڵینەوەکانی واشینگتۆن و ئیلان بێرمەن جێگری شۆرای ئامریکایی سیاسەتی دەرەکیش هەر لەمبارەوە پشتگیری خۆیان لە ویستی ڕاپەڕیوانی ئێران دەربڕیوە.