کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزەکانی رێژیم ٣٠٠ سەر مەڕوماڵاتی هاووڵاتییەکیان لە سەردەشت زەوت کرد

19:22 - 24 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە گوندی هووملی سەربە ناوچەی سەردەشت، ٣٠٠ سەر مەڕوماڵاتی هاووڵاتییەکی ئەو گوندەیان زەوت کردووە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چەند رۆژ پێش ئێستا لە گوندی هوومل لە ناوچەی سەردەشت، هێزە ئینتزامییەکانی رێژیم دەستیان بەسەر ٣٠٠ سەر لە مەڕوماڵاتی هاووڵاتییەکدا گرت کە بەهۆی سەرما و سۆڵەوە ١٠٠ سەر لەو مەڕانە رەق هەڵاتوون.
بەهۆی راگرتنی ئەو مەڕانە لە بەر سەرما و کڕێوە لەلایەن هێزەکانی پاسگای گوندی هووملـەوە ١٠٠ سەریان رەق هەڵاتوون و ئەو ٢٠٠ سەرەکەی دیکەش بە توندی نەخۆش کەوتوون.
پێشتریش لە گوندەکانی دەرەکێ و دزڵیی ناوچەی هەورامانی تەخت، گوندی نێ لە مەریوان و گوندی هانی گەرمەڵە سەربە ناوچەی پاوە، هێزەکانی رێژیمی دەستیان بەسەر مەڕوماڵاتی هاووڵاتییاندا گرتووە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا گۆشتەکانیان لە نێو پاسگاکانی ناوچەکەدا دابەش کراوە.
بەپێی ئاماری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ماوەی ٣ مانگی رابردوودا هێزەکانی رێژیمی ئێران زیاتر لە ٧٠٠ سەر لە مەڕوماڵاتی هاووڵاتییانی کوردیان لە ناوچە جۆراوجۆرەکان و بەتایبەت لە ناوچە سنوورییەکان دەسبەسەر کردووە.