کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداری فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

14:56 - 20 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاگادارییەکی ڕوو لە خەڵکی کوردستان و بیروڕای گشتی بڵاو کردەوە.

دەقی ئاگادارییەکە:

ئاگاداری هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ خەڵکی تێکۆشەری کوردستان

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، شەوی رابردوو کاتژمێر ١ی سەرلەبەیانی، شەڕێکی توند لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزی دژی گەلیی سپای پاسداران لە شاخەکانی کێلەشینی شنۆ روویدا کە نیزیک بە ٥ کاتژمێری خایاند.

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە وردەکارییەکانی ئەو شەڕە دواتر ئاگادار دەکرێنەوە.

فەرماندەيى هێزى پێشمەرگەی کوردستان