کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

15:45 - 8 خەرمانان 2722

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند کە ڕێژیمی ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیوژی" ئەی ئاڕ ٦" لە دامەزراوەی ناوکیی نەتەنز دەست پێکردووە. هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، ڕۆژی دووشەممە ٧ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری بەرپرسی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکییەوە ڕایگەیاند کە پاش لێکۆڵینەوە و سەردانی لێکۆڵەرانی ئاژانس لە دامەزراوەی ناوکیی نەتەنز، بۆیان دەرکەوتووە کە، ئێران لە دامەزراوەی ناوکیی نەتەنز، خەریکی پیتاندنی ئۆرانیۆمە بە سانتریفیوژی پێشکەوتووی" ئەی ئاڕ ٦". هەر لەم پێوەندییەداعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەروەی ڕێژیمی ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئێران بڕیاری داوە لە کاردانەوە بە گەمارۆکانی ئەمریکا بەدژی ئێران، گازپێدان بە سانتریفیووژەکانی لە دامەزراوەی ناوکیی نەتەنز دەس پێدەکا.