کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

04:03 - 9 خەرمانان 2722

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕێكەوتی ٢٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٢ بەرانبەر  بە ٤ی خەرمانان، بە بەشدارییەكی سەدان كەسی لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموكرات لە وڵاتی ئاڵمان، جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموكرات و یەكگرتنەوەی دوو لایەنی دێموكرات بەڕێوە چوو . ‎سەرەتای ڕێوڕەسمەكە، بە خوێندنەوەی سروودی ئەی ڕەقیب لە لایەن یەکیەتیی لاوانی دێموکرات لە ئاڵمان و ساتێک بێدەنگی بۆ شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی كوردستان دەستی پێ كرد. ‎لە بڕگەی یەكەمی ڕێوڕەسمەكە كە تەرخان كرابوو بۆ پەیامی دەستەی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران و ڕێكخراوەكان، لەلایەن هاوڕێیانی پێشكەشكاری ئەم ڕێورەسمە بەشكۆیە، خوشكە چۆپی مروەتی و كاك عیسا زورانی، داوا لە كاك "خالید حەسەن پوور" كرا كە بە نوێنەرایەتی لە دەستەی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، وتارەكەیان پێشكەش بكەن. ‎هاوڕێ كاك خالید حەسەنپوور، سەبارەت بە شكۆی یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات، ئاماژەی بە ویستی كۆمەڵانی خەڵک و كەسایەتییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كرد و لەمەڕ یەكگرتنەوەی دوو لایەنی حیزبی دێموكرات و بە خوێندنەوەی هەنووكەیی و دۆزی ڕەوای ئازادیخوازی پانتایی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و خەڵكی وەزاڵەهاتووی ڕۆژهەڵات و ئێران، ئاماژەی بە پرۆسەی فرەڕەهەندی خەبات كرد. ‎بەڕێز حەسەنپوور، كاریگەری یەكگرتنەوەی دوو لایەنی حیزبی دێموكراتی لەمەڕ خەباتی دیپڵۆماسی، بە خاڵێكی وەرچەرخان زانی و كەریگەریی ئەو یەكگرتنەوەشی بە ئادرسێكی بەهێز سەبارەت بە كۆكردنەوە و تەعامول لەتەك ئۆپۆزسیۆنە ئێرانییەكان زانی. ‎دواتر بەڕێز كاك ڕەشید ڕەحمانی پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی پێشکەش کرد. ‎لەدرێژەی خوێندنەوەی پەیامەكان، کاک شەهریار نەقشبەندی پەیامی دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی ئورووپای پێشکەش کرد. بەڕێزیان پاش بەخێرهاتنی میوانەکان بە دوو زاراوەی کرمانجی و سۆرانی بە کورتی پەرژایە سەر زەروورەت و پێویستییەکانی یەکگرتنەوە و بە خاڵێکی ئەرێنیی ناو ڕیزەکانی نێو ماڵی کورد و حیزبی دێموکراتی زانی و پیرۆزبایی ئەو یەکگرتنەی ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی حیزب کرد . ‎لە بەشێکی دیکە لە ڕێورەسمەکەدا پەیامی بنەماڵەی شەهیدان لەلایەن خوشکە شەرارە سادقی خێزانی شەهید حەیدەر قوربانییەوە پێشکەش کرا کە لە لایەن بەشداربووانەوە پێشوازیی لێ کرا . ‎پاشان پەیامی یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن خاتوو سومەیە خزریەوە  پێشکەش کرا. ‎لە بڕگەیەکی دیکەدا بەڕێز کەیوان کۆنەخانی سروودی ٢٥ی گەلاوێژی ‎پێشکەش کرد. ‎دواتر خاتو لەنیا ڕەسووڵی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی یەکیەتی لاوانی دێموکرات پەیامی یەکیەتیەکانی لاوان و خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی پێشکەش کرد. ‎ پارچە پەخشانێک لەلایەن ئەیووب مورادی ئەندامی حیزبی دێموکراتەوە پێشکەش کرا. ‎پاشان بە چەپڵەڕێزانی  ئامادەبووان سپاس و پێزانینی حیزب و دەستی بەڕێوەبەریی ڕێوڕەسمەکە ئاراستەی ئەو حیزب و ڕێکخراوانەی کە پەیامی پیرۆزبایان پێشکەش کردبوو کرابوو. ‎لە برگێکی دیکەدا پەیامی ئەنجومەنی زیندانیانی سیاسی رۆژهەڵاتی  کوردستان لەلایەن بەرێز .عەزیز ڕەسوڵی زیندانیی سیاسی کوردەوە پێشکەش کرا. ‎لە درێژەی ڕێورەسمەکەدا پارچە پەخشانێک لەلایەن بەڕێز کاک کەماڵ حەسەنپوورەوە خوێندراییەوە و پاشان پەیامی پێشمەرگە دێرینەكانی حیزبی دێموكرات، پێشكەش بە دەستەی بەڕێوەبەریی ڕێوڕەسمی ٢٥ی گەلاوێژ و تێكەڵبوونەوەی حیزبی دێموكرات كرا. جێی ئاماژەیە، نوێنەرایەتیی حیزب و ڕێكخراوە كوردستانییەكان لە وڵاتی ئاڵمان کە بەشدار ببوون و پیرۆزباییان ناردبوو لە لایەن بەشی پێوەندییەکانی کۆمیتەوە پێشوازیان لێ کرا کە بریتین لە: پارتی دێموكراتی كوردستان،سووری ناوەندا ڕەڤەندا كوردستانی یەكییەتی نووسەرا كوردستانا، سووریە فێدراسیۆنی كۆمەڵەی كوردستانا نەڤنەتەوەیی، رووسیەی پێشوو پارتی پێشەوەری كورد، سووریە كۆنفێدراسیۆنا ڕەڤەندا كوردستان پارتی یەكییەتی سووریە پارتی دێموكراتی كوردستان، فرانكفۆرت ناوەندی لێكۆڵینەوەی كورد پارتی دێموكراتی كوردستان، باكوور پارتی سوسیالیستی كوردستان، باكوور ‎کۆتایی ڕێورەسمەکە بە گۆرانی و شایی و هەڵپەڕکێی گشتی و بە بەشداربوونی هونەرمەندانی بەهەست، بەڕێزان ڕافە سەروت، خەبات مودەڕسی، محەممەد تاهۆ، سەنگەر کەماڵ و بەڕێزان ‎حەسەن چاوشین و ئاوارە مودەڕسی لە بەشی مووزیک کۆتایی پێ هات . ‎رێورەسمەكە كاتژمێر 6ی ئێوارە دەستی پێكرا و كاتژمێر 12ی شەو  كۆتایی پێ هات. . کۆمیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران - ئاڵمان