کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوئاستیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی بێ‌حکوومەت و خاوەن سیستمی ئیداریی دواکەوتوو

15:19 - 28 رەزبەر 2714

کوردستان میدیا: ئێران لە بواری پێوەری تێگەیشتنی گەندەڵی (ادراک فساد) لەو وڵاتەنەیە کە لە پلەکانی کۆتایی وڵاتانی جیهان جێی گرتووە و لەگەڵ وڵاتانی ناسەقامگیر و بێ‌دەسەڵاتی ناوەندی کە سیستەمێکی ئیداری و بەڕێوەبەری دواکەوتوویان هەیە لە یەک ئاست دانە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا و بەگوێرەی دامەزراوەی وان کەمپەین، ئێران لە بواری پێوەری تێگەیشتنی گەندەڵیـیەوە لە نێوان ١٧٧ وڵاتی جیهاندا پلەی ١٤٤هەیە.

بەپێی راپۆرتێک کە ساڵی ٢٠١٣ی زایینی دامەزارەوی وان کەمپەین بڵاوی کردووەتەوە وڵاتی ئێران نیسبەت بە ساڵی ٢٠١٢ی زایینی دابەزیوە.

بەپێی راپۆرتی ئابووری – ئیداری ئەو دامەزراوەیە، ئێران بەپێی ئیمیازێکی کەم کە هەیەتی و بەسەرنجدان بە ئەوەیکە لە بواری پێوەری گەندەڵییەوە پلەی ئاخیری لە نیو وڵاتانی جیهاندا هەیە لەگەڵ وڵاتانی ناسەقامگیر کە دەسەڵاتی ناوەندی و سیستمێکی ئیداری و بەڕێوەبەری دواکەوتوویان هەیە لە یەک ئاست دانە.

ئەم پێوەرە کە هەموو ساڵێک بڵاو دەکرێتەوە و بەپێی پێوەری رێکخراوە جیهانییەکانی وەکوو Transparency International و زانکۆی پاساو لە ئاڵمان ((Universität Passau هەژمار دەکرێت.

رێکخراوی روونبێژی نێونەتەوەیی، بە کەڵک وەرگرتن لە تێگەیشتن یان هەست پێکردن بە گەندەڵی ( perception Index(CPI Corruptions وڵاتانی جیهان بەپێی رێژەی گەندەڵی لە نێوان کاربەدەستانی دەوڵەتی و سیاسەتمەداران پلەبەندی دەکات.