کوردستان میدیا: سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگیی نه‌ته‌وه‌ی کورد له کوردستانی ئێران، له‌لایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که ژماره‌یه‌ک له کورده‌کانی ئێران، هیچ گرینگییه‌ک به زمانی کوردی نه‌ده‌ن.
گرینگی نه‌دان به زمانی کوردی له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه، به‌هۆی هێژمۆنیی سیاسه‌تی ئاسێمیله کردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌لایه‌ن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه، بۆته هۆی ئه‌وەی که کورده‌کانیش زمانی فارسی فێری منداڵه‌کانیان بکه‌ن.
مه‌ترسیی له‌ناوچوونی زمانی کوردی له ناوچه‌کانی باشووری کوردستانی ئێران، به‌تایبه‌ت ئیلام، ته‌نانه‌ت هه‌واڵده‌ریی رێژیمی ئێرانی ناچار کردووه، زه‌نگی مه‌ترسیی له‌ناوچوونی زمانی کوردی له شاری ئیلام لێ بدات.
هه‌واڵده‌ریی مێهر بڵاوی کردۆته‌وه، ئێستا زۆربه‌ی دایکان زمانی کوردی فێری منداڵه‌کانیان ناکه‌ن و له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیان به زمانی فارسی قسه ده‌که‌ن، له حاڵێکدا له بواری فه‌رهه‌نگییه‌وه دروست نییه و دایکان ده‌بێ به زمانی زگماکی له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیان قسه بکه‌ن.
له‌م راپۆرته‌دا هاتووه، کاتێک کوردێکی ئیلامی له‌و شاره‌دا ده‌ژیت ده‌بێ زمانی دایکی، که هه‌مان زمانی کوردییه هه‌ر له سه‌ره‌تای منداڵییه‌وه فێر بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زمانی دایکی کاریگه‌ریی زۆری له ژیاندا هه‌یه.
ته‌نانه‌ت کێشه‌ی فێربوونی زمانی کوردی له پارێزگاکانی کوردستانی ئێران له‌وه‌دا قه‌تیس نابێته‌وه و هێندێک له بنه‌ماڵه و دایکان له هەوڵی گۆڕینی ناسنامەی منداڵه‌کانیان دان، که ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه که هێژمۆنیی فه‌رهه‌نگی و سیاسه‌تی پاکتاوکردنی فه‌رهه‌نگیی کوردان له‌لایه‌ن رێژیمی ئیسلامیی ئیران له‌ئارا دایه.
له‌م راپۆرته‌دا هاتووه، کورد بوون هه‌ر وه‌کوو ئیلامی بوون جێگای شانازییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێندێ له بنه‌ماڵه‌کان بۆ ده‌رباز بوون له شوناسی خۆیان به‌وه‌وه راناوه‌ستن و بۆ نموونه ناسنامەی تارانی له ناسنامه‌که‌یاندا تۆمار ده‌که‌ن.
کارناسێکی بواری کۆمه‌ڵناسی له ئیلام له‌م پێوه‌ندییدا به هه‌واڵده‌ریی مێهری گوتووه: له زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌کاندا منداڵان حه‌ز ده‌که‌ن زمانی کوردی فێر بن، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌کانیان رێگرییان لێ ده‌که‌ن.
مێهر له حاڵێکدا ئه‌م راپۆرته‌ی بڵاو کردۆته‌وه که خوێندن به زمانی دایک له قوتابخانه‌کانی ئێران‌دا قه‌ده‌غه‌یه و رێژیم له تێکڕای ئیمکاناتی به‌رده‌ستی خۆی بۆ تواندنه‌وه و له‌ناو بردنی زمانی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئیران تێده‌کۆشێت.