• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٣ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٢ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان ماڵئاوایی لە ژیان کرد

زایینی: ٠٨-٠٢-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٥/١١/٢٠ - ١٧:٥٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان ماڵئاوایی لە ژیان کرد
کوردستان میدیا: دایە "ڕەعنا محەممەد ئەمینی" دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان، لە شاری سەقز کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، دایە "ڕەعنا محەممەد ئەمینی" دایکی شەهید "ئەحمەد کەریم‌نیا" ناسراو بە "ئەحمەد تەمۆغەیی" ماڵئاویی لە ژیان کرد.

دایە ڕەعنا ڕێکەوتی ١ی ڕەزبەری ساڵی ١٣٠٥ی هەتاوی لەدایک بووە و ناوبراو کەسێکی نیشتمانپەروەر و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو.
تەرمی دایە ڕەعنا لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا لەگۆڕستانی گشتیی گوندی "ئایچی"ی سەر بە شاری سەقز بەخاک سپێردرا.

شەهید "ئەحمەد کەریم‌نیا" ناسراو بە "ئەحمەد تەمۆغەیی" ساڵی ١٣٣٧ی هەتاوی لە گوندی "تەمۆغە"ی سەقز لەدایک بووە و ناوبراو فەرماندەلکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو، کە لە ڕێکەوتی ١ی خاکەلێوەی ١٣٦٤ی هەتاوی، لە "نەرمەڵاس" لە شەڕێکی نەخوازراودا شەهیدبوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک