کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی پارێزگای خووزستان، لەخواردنەوەی ئاوی خاوێن بێبەرین

15:46 - 16 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: نەبوونی ئاوی خاوێن و پاقژی خواردنەوە لە پارێزگای خووزستان سەرەرای دەوڵەمەند بوونی ئەو پارێزگایە لە بواری ئاوی شیرین، هاووڵاتییانی ئەو هەرێمەی تووشی کێشە کردووە.
ماڵپەڕی عصر ایران بڵاوی کردەوە، سەرەڕای بەڵێی بەرپرسانی رێژیمی ئێران لە پارێزگای خووزستان کێشەی نەبوونی ئاوی خاوێن و تەندروست بەرۆکی خەڵکی ئەو هەرێمە بەر نادات.



هاووڵاتییانی ئەو پارێزگایە ناچارن لە رێگاگەلێکی ناتەندروستەوە ئاوی خوارنەوەیان دابین بکەن.
ئەمە لە حاڵێک دایه کە ئەو پارێزگایە خاوەنی شیرین‌ترین رۆخانەی ئاوی شیرینی وەکوو کارون و دێزی تێدا هەڵکەوتووە.