کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

راپۆرتی کار و چالاکیی تەبلیغی، لە شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بەبۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستانەوە

14:48 - 26 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: ئەندامان ‌و لایەنگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان رۆژی رۆڵەکانی حیزب‌ و گەڵ چالاکیی تەبلیغییان لە گوند ‌و شارەکانی کوردستان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەبەشێکی بەرچاو لە شارەکانی کوردستان بە بەڕێوە بردنی چالاکیی تەبلیغی پێوەندیدار بە رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، ئەو رۆژەیان بەرز نرخاند.

ئەو شوێنانە کە چالاکییان تێدا بەڕێوەچووە بریتین له:

کرماشان:


شەقامی فردەوسی، باخی نەی، شەقامی کارمەندان، تاقەوسان، دەوروبەری زانکۆی جیهاد ئەو شوێنانە بوون کە سەرەڕای ئەمنیەتیی کردنی شار لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە، چالاکیی تەبلیغی تێدا بەڕێوە چوو.
سەرپێڵی زەهاو:


ئەندامان ‌و لایەنگرانی حیزب بە شێوەیەکی بەرچاو لە شاری سەرپێڵی زەهاو و لە چەندین شوێنی ئەو شارە پووستێر و تراکتی رۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان بڵاو کردەوە.
مەریوان:

شارۆچکەی جووجەسازی، مزگەوتی جامیعە، مزگەوتی نەقشبەندی، گەڕەکەکانی نێوان مزگەوتی جامیعە ‌و نەقشبەندی و سێ‌‌ڕێیانی رێخەڵان.
لەو شوێنانەی شارۆچکەی کانی دیناریش چالاکی بەڕێوە چووە:

چوارڕێیانی نەبی، قوتابخانەی دواناوەندیی کچانە ‌و کوڕانە، قوتابخانەی ناوەندیی موتەهەری و قوتابخانەی سەرەتایی لالە‌های انقلاب.
هەروەها لە گوندی روار تێکۆشەرانی حیزبی دێمۆکرات لەسەر بانی قوتابخانەی ئەو ئاواییە ئاڵای کۆماری ئیسلامیان هێناوەتە خوارێ ‌‌و ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵکردووە.
گەڕەکەکانی مەیدانی بێساران، ترمیناڵی ساوجێ، بازاری دینار فرۆشەکان، ئستادیۆمی ئازادی، گەڕەکی سەردۆشیەکان، پراغی و قوتابخانەکانی کچانەی زانیاری و عیسمەت.
لە ئاوایی سەر هوویە، ئەندامان و دڵسۆزانی حیزبی دێمۆکرات لە قوتابخانە و خانە بێهداشت، دەهیاری، مزگەوت و موخابراتی ئەو ئاواییە چالاکییان بەڕێوە بردووە.
سنە:

گریاشان، شەریف ئاوا، دگەران، ژاندارمری و گەڕەکی حاجی ئاوا، ئەو شوێنانەن کە بە چالاکیی تەبلیغی رێز لە رۆژی ٢٦‌ی سەماوەز گیراوە.
ژاوەرۆی سنه:

گوندەکانی ئەویهەنگ، میراو و ساڵیان و لە بەشێکی بەرچاوی ئەو گوندانە ( کۆڵان، مزگەوت، قوتابخانە) کار‌ و چالاکی بەم بۆنەوە بەڕێوەچووە.
پیرانشار:

لە شارە دێی پەسوێ‌ له قوتابخانەی شەبانەروزی، قوتابخانەی کچانە ‌و کوڕانەی ناوەندەی، قوتابخانەی فارۆق ئەعزەم، پۆست بانک، بێهزیستی ‌و ئاگر کوژێنەوە، شەقامەکانی موتەهەری، جامیعە، محەممەدی هەوراز، موعەلیم، عەلی حەیرانی، پیران، عەلی پوور، شۆرا، تەوحید، مامۆستا هەژار، مامۆستا هێمن، کۆڵانەکانی باران، کەوسەر، لاوان، بنفشە، دووستی، وەفا، کشاوەرز، ئیمان، مزگەوتی حەزرەتی ئایشە، مزگەوتی ئەسحابی پیامبر و مزگەوتی محەممەدرەسوولوڵڵا.
هەوشار:

شەقامی سەهەند ‌و دەوروبەری، فەلەکەی ئوستاد شەهریاری، فەلەکەی دوکتور قاسملوو، گەراجی ساین قەڵ ــ تیکاب، جادەی تیکاب ــ ساین قەڵا، سێ‌ڕێیانی سەفاخانە، گوێزە گەورە و هەوەرها گوندەکانی حاجی ئاوای سەر چۆمی چەغەتوو، ئاختەپە، سارووجەی کۆن، قازانلی، حەمەد، داشکستان، حەسەن لوو، قۆرلۆی هەوشار، ئەلیاوای باخ، تۆمراغاج، یەنگیجە، گەڕاو، ئاغاجەری، سەفاخانە و قسقۆپی.
بۆکان:

لە چەندین شوێنی شاری بۆکان بۆ وێنە شەقامی عەشایر و کۆڵانەکانی بلواری مامۆستا هەژار، شەهرەکی فەرهەنگیان پووستێر و تراکتی رۆژی ٢٦ی سەماوەز بڵاو کراوەتەوە.
ناوچەی سندووس:

شەوانی ٢١ و ٢٢ی سەرماوەز لە گوندەکانی خەلیفان و هەروەها خەلیفەلیانی سەربە شاری نەغەدە چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغیی تێدا بەڕێوەچووە.