کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆژنامەی ئیکۆنۆمیست، هێرشی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئیسرائیل شکستێکی نیزامی بوو

16:06 - 27 خاکەلێوه 2724

حەفتەنامەی ئیکۆنۆمیست، هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئیسرائیل لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٦خاکەلیوەی بە شکستی نیزامی ناو برد.

لە ڕاپۆرتی ئەم حەفتەنامەیەدا باس لەوە کراوە کە لە هێرشی شەوی ڕابردوودا پێش لەوەی مووشەک و دڕۆنەکانی کۆماری ئیسلامی بگەنە ئیسرائیل، گرتە ڤیدیۆییەکانی ڕێڕەوی ئەو موشەکانە لە ئاسمانی عێراق و ئۆردۆن بڵاو کرانەوە.

ڕۆژنامەی ئیکۆنۆمیست زیادی کرد، ئیسرائیل دەبێت بڕیار بدات کە چۆن وڵامی ئەو کارەی ڕێژیمی تاران بداتەوە، چونکە ئەگەر ئێران بتوانێت بەرگری لە هێرشی ڕاستەوخۆی خاکەکەیەوە بۆ وڵاتانی دیکە بکات، ئەم بابەتە دەتوانێت هاوسەنگییەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بگۆڕێت.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەگەری کاردانەوەی ئیسرائیل بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی دەتوانێ ببێتە هۆی شەڕێکی تەواو و ناڕەزایی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دیکەی ئیسرائیل و هەر بەم هۆیەشەوە هێشتا ڕوون نییە کە ئیسرائیل چ سیاسەتێک بەرامبەر بە ڕیژیمی ئێران دەگرێتە بەر.

ئیکۆنۆمیست لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا باسی لەوە کردووە کە دوای دەیان ساڵ لە ڕووبەڕووبوونەوەی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل لە ڕێگەی گرووپە نیابەتییەەکانەوە، کۆماری ئیسلامی بۆ یەکەمجار لە خاکی ئێرانەوە ئیسرائیلی کردە ئامانج و ئەمەش بەو مانایەیە کە شەڕی ناڕاستەوخۆی نێوان هەردوو وڵات کۆتایی پێ هاتووە.