کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داخرانی کتێبفرۆشییەک بە هۆی ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ

21:59 - 28 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کتێبفرۆشیی "ژیرا" لە سنە بە هۆی ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ لەلایەن ئیدارەی ئەماکنی ئەم شارەوە داخرا.

ئەم کتێبفرۆشییە لەلایەن ژینا مودەڕس گورجی، چالاکی بواری ژنانەوە بەڕێوە دەچێ.

بە وتەی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، ژینا مودەڕس گورجی هۆشدارییەکی سەبارەت بە داخرانی کتێبفرۆشیی "ژیرا" پێ گەیشتووە و ڕۆژی سێشەممە هێزەکانی ئەماکن ئەم کتێبفرۆشییەیان داخستووە.

لە بەڵگەی داخستنی کتێبفرۆشیی "ژیرا"دا ڕاگەیەندراوە کە ئەم یەکە سێنفییە بەپێی ماددەکانی ٢٧ و ٢٨ی یاسای نیزامی سێنفی بە هۆی سەرپێچی ئینتیزامی (ڕەچاونەکردنی حیجابی ئیسلامی)، داخراوە.

ژینا مودەڕس گورجی، چالاکی بواری ژنان لە درێژەی شۆڕشی ژینادا دوو جار لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٢، ئاخرین کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی لە دادگای ئینقلابی سنە بەڕێوە چوو.