کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی گەورکایەتیی مەهاباد

22:01 - 28 خاکەلێوه 2724

كاك عزیز سوڵتان‌نژاد ناسراو بە عەزیز چاوشین خەڵكی گوندی زیندەقوڵ سەر بەناوچەی  گەوركی مەھاباد لە تەمەنی نزیک بە ٩٠ ساڵیدا و بەھۆی بەساڵاچوویی و نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد. 
کاک عەزیز ئەندامێكی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات و كەسێکی ناسراو و باوەڕپێکراوی ناوچەكە بوو.
جێگای ئاماژەیە کە لە ساڵانی دەیەی ٦٠ هەتاویدا ماڵی ناوبراو وەکوو بنکەیەکی حیزبی شوێنی حەسانەوە و مانەوەی كادر و پێشمەرگەكانی حیزبی دێموکرات، بە تایبەتی ھێزی شەھید پێشەوا بووە. 
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم  و کەسوکاری کاک عەزیز دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.