کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک لە بەردەم زانکۆی پرینستنی نیوجێرسیی ئەمریکا

13:49 - 8 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی هەینی، ٧ی بانەمەڕ(٢٦ی ئاوریلی ٢٠٢٤)، خۆپیشاندانێک بە مەبەستی دەرکردنی سەید حوسێن مووسەویان لە زانکۆی پرینستنی نیوجێرسیئ ئەمریکا بەڕێوەچوو.

ژامەرەیەکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەم خۆپێشاندانەدا بەشدار بوون.

بەشداربووان بە بەدەستەوە گرتنی وێنەی شەهیدانی میکۆنووس، بە مەبەستی ڕیسواکردنی بکوژانی شەهیدانی میکۆنووس کۆ ببوونەوە.

ئامانج لەم خۆپیشاندانە چڕکردنەوەی داواکارییەکان بۆ دەرکردنی حوسێن موسەوییان، سەفیری ئەوکاتی ڕێژیمی ئێران و لە مۆرە سەرەکییەکانی کۆماری ئیسلامی لە زانکۆی پرینستنی نیوجێرسیی ئەمریکا بوو کە لە تێرۆری میکۆنووسدا بەشدار بووە.