کوردستان میدیا: دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی خانمی دانیەڵ میتران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
بەداخ و كەسەرەوە ئاگادار كراین كە رۆژی سێشەممە رێكەوتی ١ی سەرماوەزی ١٣٩٠ی هەتاوی، بەرانبەر بە ٢٢ی نۆڤامبری ساڵی ٢٠١١ی زایینی، خانمی دانیەڵ میتران، خانمی یەكەمی پێشووی فەرانسە، سەرۆكی بونیادی فرانس لیبرتە و خێزانیفرانسوا میتران سەركۆماری پێشووتری وڵاتی فەرانسە كۆچی دوایی كرد.
خانمی دانیەڵ میتران یەكێک لەو ژنە تێكۆشەرانە بوو كەلە شەڕی دووهەمی جیهانیدا، لە ریزی خۆڕاگری دژی داگیركاریدا بەشداریی كرد و پاشانیش بە توندوتۆڵی كەوتە كاری خێرخوازی و یارمەتی گەیاندن بە لێقەوماوان. هەستی دڵسۆزی و پشتیوانی كردنی لە پرسی كورد لە هەموو پارچەكانی كوردستان، خانمی دانیەڵ میترانی لە نێو دڵی یەكەیەکەی نەتەوەی كورددا جێگیر كرد و تەنانەت لەو بارەوە وەک دایكی كورد ناوی دەبرا. نزیكی و پێوەندیی نەپچڕاوی ئەو خانمە بەڕێزە، لەگەڵ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بۆ هەموو لایەک بەرچاو و وەک ئەندامێكی بنەماڵەی حیزب سەیری دەكرا.
خانمی دانیەڵ میتران بە كردەوە و بە شێوەیەكی چالاک دیفاعی لە مافی مرۆڤ، بەرابەری و یەكسانی، راگەیشتن بە منداڵان و چارەسەری كۆمەڵێک كیشەی كۆمەڵایەتی و سیاسیی دیكە دەكرد.
لە دەست چوونی وەها كەسایەتییەكی ئینساندۆست و دۆستێكی لێبڕاوی نەتەوەی كورد بۆ هەموو ئینساندۆستان و ئازادیخوازان و عەداڵەتپەروەران خەسارێكی گەورە دێتە ئەژمار.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بۆ لەدەستدانی دۆستێكی لەمێژینەی خۆی و پشتیوانی لێقەوماوان و ئازادیخوازان بەداخ و خەم و پەژارەی خۆی لەو پێوەندییەدا رادەگەیەنێ و سەرەخۆشی لە كەس و كار و دۆستانی دەكا و هاوخەمی خۆی لەگەڵ رێكخراوی فرانس لیبرتە دەردەبڕێ.
رۆحی شاد و رێگای خزمەت و خێرخوازییەكانی بەردەوام بێت
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی
١ی سەرماوەزی ١٣٩٠ی هەتاوی
٢٢ی نۆڤامبری ٢٠١١ی زایینی