کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

11:16 - 15 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێكی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی ئەو هەواڵەی بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، ڕۆژی ١٣ی گەلاوێژ، سەیزادە بێری ئەحمەدی، دایکی شەهید سەیدمحەممەد نیزامی، لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

شەهید سەیدمحەممەد نیزامی، پێشمەرگەی هێزی ئەفشین بووە و لە ساڵی ١٣٦٥ لەگەڵ دوو هاوسەنگەری دیکەی، بە ناوەکانی مستەفا دێبوکری و باقی جگەڵە لە گوندی کانی باغ، لە لایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە بە دیل دەگیرێن و پاشان شەهید دەکرێن.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کۆچکردوو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.