کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەورەیەکی سەرەتایی وێنە و فیلم هەڵگرتن بەڕێوە چوو

19:01 - 29 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: دەورەیەکی سەرەتایی وێنە و فیلم هەڵگرتن لە لایەن دەزگای ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەڕێوە چوو.

ڕۆژانی ١٧ هەتا ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٩٧ی هەتاوی، دەزگای ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەورەیەکی سەرەتایی وێنە و فیلم هەڵگرتنی، بۆ بەشێک لە منداڵانی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات لە بنکەی سەرەکی حیزب بەڕێوە برد.

لەو دەورەیەدا "ئوسولی کارکردن لە ڕاگەیاندن، ناساندنی کامێرا و کەرەستەکانی پێوەندیدار بە کامێرا، شێوازی فیلم گرتن و وێنەگری و ئوسوولەکانی، ئاشنابوون لەگەڵ نماکان و جۆرەکانی لێنز و چۆنیەتی کار لە ستۆدیۆ و فەزای باز" بە بەشدابووانی دەورەکە ئامووزش درا.

ئەو دەورەیە لە سێ بەشی "ئێئوری، ئاشنابوون لەگەڵ کەرەستەکان و کاری عەمەلی" پێکهاتبوو.

بەشداربووانی ئەو دەورەیە بە چالاکییەکی تەواوەوە بەشداری دەورەکە بوون و لە کۆتایی دەورەکەدا ٦ کەس لەبەشداربووان کە نێوەنجیی نمرەکانیان بەدەست هێنا، وەک هاوکاری بەشی فیلمی دەزگای ڕاگەیاندنی حیزب هەڵبژێردران.

بەشداربووانی ئەو دەورەیە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی گەڵاوێژی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە لایەن "کەریم پەرویزی" ئەندامی دەستەی کارگێڕی و بەرپرسی گشتیی دەزگای ڕاگەیاندنی حیزبید دێموکرات خەڵات کران و لەوحی ڕێزلێنانیان پێشکەش کرا .