کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژمارەی ٧٣١ی ڕۆژنامەی کوردستان بڵاو کرایەوە

19:47 - 15 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: ژمارەی ٧٣١ی ڕۆژنامەی کوردستان زمانحاڵی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ١٢ لاپەڕەدا کەوتە بەر دیدی خوێنەران.

ڕۆژنامەی کوردستان، زمانحاڵی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و هەر ١٥ ڕۆژ جارێک لە سەر ماڵپەڕی کوردستان میدیا (Kurdistan Media) بە شێوەی PDF بڵاو دەکرێتەوە.

ئەم ژمارەیەی ڕۆژنامەی کوردستان وێڕای کۆمەڵێک هەواڵ و ڕاپۆرت، ئەم بابەتانە لەخۆ دەگرێت:

ـ بۆچی حیزبی دێموکرات؟

ـ دوورە دیمەنی خەباتی جەماوەریی کوردستان لە بڕگەی داهاتوویدا

ـ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پرسی نەتەوایەتی

ـ منداڵانی لێقەوماوی کرماشان، نێچیری سپای پاسداران!

ـ بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژەوە

ـ حیزبی دێموکرات ڕچەشکێن و بوێری سەردەم

ـ پێشمەرگەی شار ڕێئالیتەی پێگەی حیزبی دێموکرات لە نێو جەماوەر نیشان دەدات

ـ پێشمەرگەیەكی شار تێكەڵ بە كاروانی شەھیدان بوو

ـ وەرزی ڕاسان و نیشتمانێکی خاکیپۆش (ئەدەب و هونەر)

ـ ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی کوردستان لە سەور پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ناوچەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات

ڕۆژنامەی کوردستان، جیا لە ماڵپەڕی سەرەکیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هاوکات لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییە پێوەندیدارەکان بە ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتەوە بڵاو دەکرێتەوە.