کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:25 - 4 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری سەقز، به هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژی ١٣٩٧ی هەتاوی، "هیوا کەریمیانپوور" ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و دۆستێکی بەوەفای ناوبراو بە ناوی "هێمن ڕۆستەمی"، خەڵکی گوندی "قەبەغڵوجە"ی سەقز، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لە دەست دا.

"هیوا کەریمیانپوور" لە کاتی گەڕانەوە لە شاری تاران تووشی ئەو ڕووداو بوو.

ئەو دوو تێکۆشەرە، کەسانێکی دڵسۆز بوون و کاری حیزبییان بەو پەڕی دڵسۆزییەوە بەڕێوە دەبرد.

تەرمی ناوبراون لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراوان دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.