کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

18:23 - 13 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کرماشان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مام "ئەسعەد نەقشبەندی'' کوڕی "مەحموود"  خەڵکی کرماشان ئەندامی دلسۆزی حیزبی دێموکرات بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت.

مام ئەسعەد بە هۆی ئەندامیەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هێنانی کەلوپەل بۆ پێشمەرگەکانی هێزی بێستوون، ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و زیندانی کرا؛ دواتر مام ئەسعەد و کچێکی خزمیان بە ناوی "شەهلا" کچی شەهید "حەسەن بەقایی" لەگەڵ فڕۆکەوانێکی ڕێژیمی ئێران کە لە دەستی حیزبدا بە دیل گیرابوو ئاڵوگۆڕی پێکرا و لە زیندان ئازاد کرا.

مام ئەسعەد پاش ئازادکرانی، بەوپەڕی دڵسۆزییەوە و بە شێوەی نهێنی لەگەڵ حیزبی دێموکرات کاری تەشکیلاتی کرد و لە ڕاپەڕاندنی ئەرک و کاری حیزبی درێغی نەکرد.

مام ئەسعەد و شەهلا بەقایی لە سەر ئیزنی حیزب گەڕانەوە نێوخۆی وڵات و درێژەیان بە چالاکیی خۆیان دا. هەروەها دوو برای شەهلا بەقایی بە ناوەکانی "حەسەن و حوسێن بەقایی" شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانن.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.