ئامانج کوردستانی
ژن هه‌وێنی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تییه. کاری ئابووری، تێکۆشان و پێناسه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، خه‌باتی به‌کۆمه‌ڵ، هه‌ست به‌ژیان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵ و هتد، بابه‌تگه‌لێکن که‌پێوه‌ندی مێژوویی و نه‌پساویان له‌گه‌ڵ ژن هه‌یه.
کێشه‌ی ژن له‌حاڵێکدا که‌وه‌ک گرفتێکی فه‌رهه‌نگی و زێهنی وه‌به‌رچاو ده‌که‌وێ، گرفتێکی گه‌لێک سیاسیشه. سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانی ئیسلامی که‌له‌رێگای باوه‌ڕه‌کانی زێهنی ده‌چێته‌مێشکی بنه‌ماڵه‌کان، مێشکیان یه‌خسیری خۆی ده‌کا و ئه‌و حکوومه‌ته‌ئیسلامییانه‌زۆرترین ناهه‌قی ده‌رهه‌ق به‌ژن ره‌چاو ده‌که‌ن. ئامرازێک که‌به‌رده‌وام بۆ چه‌وساندنه‌وه‌و داسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات که‌ڵکیان لێوه‌رگرتووه، کێشه‌ی ره‌گه‌زی و هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی بووه.
چونکه‌کۆمه‌ڵگایه‌ک که‌ژنان تێیدا بێ‌ده‌سه‌ڵات بن و ته‌نیا له‌روانگه‌ی ره‌گه‌زی سه‌یر بکرێت، ژنه‌کانی یه‌خسیر و ده‌سبه‌سه‌رن و له‌ئاکامدا منداڵانی له‌و ژنانه‌ده‌بن، گوێ‌له‌مست و ژێرده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تن. به‌و پێیه، کۆمه‌ڵگا سڕ و دیل ده‌بێ و خه‌ڵکه‌که‌ی خاوه‌ن هیچ ئیراده‌یه‌ک نابن و ناتوانن داخوازییه‌کیان له‌حکوومه‌ته‌که‌یان هه‌بێ.
هه‌ربۆیه‌یه‌کێک له‌بنه‌ڕه‌تی‌ترین گرفتی ژنان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی، یاسایی بوونی هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی و زوڵم له‌ژن و مافه‌کانیه‌تی. ئێمه‌به‌رده‌وام شاهیدی په‌ره‌سه‌ندنی ره‌وتی پلانه‌کانی هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی دژی ژنان ده‌بین. کاتێک که‌سێک جیا له‌پێناسه‌ی مرۆڤایه‌تییه‌که‌ی ده‌خرێته‌چوارچێوه‌ی ره‌گه‌زی و له‌و روانگه‌یه‌وه‌تاریف ده‌کرێت، ته‌واوی توانایی و پێداویستییه‌کانی ئینسانی ئه‌و له‌په‌راوێز ده‌خرێن.
ژنانی ئێمه‌له‌ئێران له‌ژێر زوڵم و زه‌ختی فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری ده‌سه‌ڵاتدار، بارودۆخی نایه‌کسان و نامرۆڤانه‌ته‌حه‌مول ده‌که‌ن و له‌مافی مرۆڤایه‌تی که‌بریتییه‌له‌مافی سیاسی، مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵایه‌تی بێبه‌شن. له‌ته‌واوی بواره‌کانی کۆمه‌ڵگادا ده‌که‌ونه‌به‌ر سووکایه‌تی پێکردن و هه‌ڵاواردن. له سه‌دا و سیما را بگره‌تا به‌شی په‌روه‌رده‌و فێرکردن. فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری به‌شێوه‌ی ئاشکرا و شاراوه‌پڕۆپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌کرێ.
هۆی جۆراوجۆر له‌شکڵ‌گرتن و خوڵقانی توندوتیژی دژی ژنان له گۆڕێ‌دا هه‌ن که‌یه‌کێک له‌وانه‌شێوه‌و چۆنییه‌تیی ژیانی سوننه‌تییه‌و له‌ودا پیاو به‌رپرسی دابین‌کردنی بژیوی بنه‌ماڵه‌و ژن به‌رپرسی په‌روه‌رده‌ی مناڵ و جێبه‌جێ‌کردن و راپه‌ڕاندنی کاروباری ماڵه‌وه‌یه.
زۆربه‌ی گرفتی ژنان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی ماڵی و نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری. ژنێک که‌له‌باری ماڵییه‌وه‌سه‌ربه‌خۆ نه‌بێ، غیره‌ت و له‌خۆڕادیوی به‌ربه‌ره‌کانێی له‌گه‌ڵ توندوتیژی و هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی نابێ و سه‌ره‌تایی‌ترین و بنه‌ڕه‌تی‌ترین ئامرازی ئه‌و به‌ربه‌ره‌کانێیه‌ی لێ ده‌ستێندرێته‌وه.
هۆی دیکه‌ی توندوتیژی و هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی دژی ژنان، هۆی فه‌رهه‌نگی و ئایینییه‌که‌به‌ئانقه‌ست و به‌مه‌به‌ستی ژێرده‌سته‌کردن و حومکڕانیی زۆرتر به‌هۆی حکوومه‌ت و به‌شێوه‌ی سیستیماتیک پڕۆپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌کرێ. به‌تایبه‌ت جیاوازیی نێوان ژن و پیاو له‌مه‌ر دانی دییه‌و بایەخی ژن له‌کاتی شاهیدی دان له‌دادگا و به‌شه‌میراتی ژنان و هتد.
ژنان بۆ رزگاری له‌و بارودۆخه‌ناعادڵانه‌یه‌ده‌بێ ده‌ستی دین له‌سیاسه‌ت و حکومڕانی کورت بکه‌نه‌وه‌تا ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ره‌ڕۆ نه‌توانن له‌باوه‌ڕه‌دینییەکانی خه‌ڵک که‌ڵکی نابه‌جێ وه‌رگرن و ئه‌وان بکه‌نه‌کۆیله‌ی خۆیان.
هۆی دیکه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له‌کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، سه‌ره‌ڕای هه‌ڵاواردنی مه‌ترسیداری ره‌گه‌زی و ده‌کارکردنی یاساکانی سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست، قوڵ‌کردنه‌وه‌ی قه‌ڵشتی نێوان چینه‌کانی کۆمه‌ڵگا و گه‌وره‌بوونی دیارده‌ی هه‌ژاری له‌کۆمه‌ڵگادا، سیغه، دابه‌زاندنی ته‌مه‌نی شووکردنی کچان و په‌سند کردنی یاسای دواکه‌وتوانه‌ی دژی بنه‌ماڵه، ته‌رحی عفاف و حیجاب، نابه‌رابه‌ری له‌شوێنی کار، مووچه‌ی که‌متر بۆ ژن له‌به‌رامبه‌ر کاری یه‌کسان له‌گه‌ڵ پیاوان، ته‌وژمی ئابووری بۆسه‌ر ژنانی سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه، یاسایی کردنی زه‌ماوه‌ند له‌گه‌ڵ منداڵی وه‌رگیراو و زۆر بابه‌تگه‌لی دیکه، نیشانه‌ی روون و ئاشکرای توندوتیژی دژی ژنانن.
توندوتیژی ته‌نیا ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی به‌کرده‌وه‌ی جه‌سته‌یی نییه، هه‌ر هه‌مووی ئه‌وانه‌ی باسکران، له‌گه‌ڵ زوڵمی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌بنه‌زه‌ختی چه‌ند به‌رابه‌ر بۆسه‌ر ژن و ده‌بنه‌هۆی ئه‌وه‌که‌ژماره‌یه‌کی فره‌یان ده‌ست بۆ خۆکوشتن و خۆسووتاندن به‌رن، یان به‌ره‌و که‌ڵک‌وه‌رگرتن له‌ماده‌هۆشبه‌ره‌کان هان بدرێن. یان ده‌بێ خۆیان بسووتێنن یان ناچارن له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌که‌رابێن.
هه‌ڵبه‌ت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ساڵانێک خه‌باتی به‌ربڵاو و رادیکاڵی جه‌ماوه‌ری دژی دیارده‌ی ژن چه‌وساندنه‌وه‌و هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی له‌گۆڕێدا، به‌و حاڵه‌ش ژنان هێشتا به‌رده‌وام له‌وڵاتانی دواکه‌وتووی ئایینی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ره‌های ده‌وڵه‌تانی ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا ماونه‌وه‌و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌سه‌رکوتکه‌ر و دژه‌ژنانه، به‌شێوه‌ی سیستیماتیک که‌ڵک له‌ئازاری جه‌سته‌یی و هه‌تکی ژن وه‌ک چه‌کێک بۆ بێده‌نگ کردنی ژنانی ناڕازی وه‌رده‌گرن.
جیا له‌وانه، ژنانێکی زۆر رۆژانه ده‌بنه‌قوربانی توندوتیژی بنه‌ماڵه‌یی، به‌ده‌ست مێرده‌کانیان، باوک و براکانیان که‌خاوه‌ن بیری ره‌شن و بۆیه‌کوشتن له‌ژێر ناوی پاراستنی نامووس که‌دیارده‌یه‌کی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاسته، به‌رده‌وام قوربانی وه‌رده‌گرێ و له‌به‌ر هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسی، نه‌ریته‌کانی دژه‌ژنی وه‌ک به‌رده‌باران کردن، زیندوو بوونه‌ته‌وه‌و ئه‌وانه‌ش‌ریشه‌یان له‌سیسته‌می نابه‌رابه‌ری نیزامه‌کانی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و بنه‌ما فکرییه‌کان دایه.
ژنان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیوه‌ی دانیشتوانی هه‌ر وڵاتێک پێکدێنن و هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خشی به‌رچاویان له‌پێگه‌یاندنی منداڵان و جیلی داهاتوودا هه‌یه، خاوه‌ن پێگه‌ی به‌رز له‌به‌ره‌و پێشوه‌چوون و پێشکه‌وتنی هه‌ر وڵاتێکن. گه‌شه‌سه‌ندن و پێشکه‌وتن و خاوه‌ندارییه‌تی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و دێموکرات، به‌بێ گرینگی‌دان و ریزگرتن له ژنان و پێگه‌ی به‌رزی ئه‌وان، مویەسه‌ر نابێ. هه‌روه‌ک له‌وڵاتانی پێشکه‌وتوو ئه‌و دیارده‌یه‌تاقی‌کراوه‌ته‌وه‌و پێشکه‌وتن و ریفاهی خۆیان له‌سایه‌ی گرینگی و بایخ پێدان به‌خواستی ژنان و لابردنی هه‌رچه‌شنه‌هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی و توندوتیژی دژی ژنان وه‌ده‌ست هێناوه.
سه‌رجه‌م، پێوه‌ندیی راسته‌وخۆی نێوان حه‌پس‌بوون و هه‌ڵاواردن و توندوتیژی دژی ژنان له‌گه‌ڵ دواکه‌وتوویی و پێشنه‌که‌وتن و نادێموکرات بوونی وڵاته‌کان له‌گۆڕێ دایە.
له‌حکوومه‌تێکدا که‌تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا له‌باری ئایینییەوە به‌سه‌ر که‌مایه‌تی و زۆرایه‌تیدا دابه‌ش ده‌کرێن، ته‌نانه‌ت ره‌گه‌زی تاکه‌کان ده‌بێته‌هۆی هه‌ڵاواردن و نابه‌رابه‌ری حقووقی و کۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌وان و ژنان له‌و باره‌وه‌که‌مترین مافیان پێ ده‌بڕێ. حکوومه‌ت له‌رێگای هه‌ڵبژاردنی نادێموکراتیک و نا‌یاسایی، ده‌سه‌ڵاتی ئیداری به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێ و خه‌ڵک ئیمکانی چاوه‌دێرییان به‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌سه‌ڵات و ئاڵۆگۆڕی سیاسه‌ته‌که‌ی و ته‌نانه‌ت گۆڕینی چه‌شنی حکوومه‌ت لێ‌ده‌ستێندرێت. ئازادی راده‌ربڕین و بیرکردنه‌وه‌و زانیاری گۆڕینه‌وه‌به‌ربه‌ست ده‌کرێن و هێز و رێکخراوه‌سیاسییه‌کانی دژی حکوومه‌ت ئیزنی هیچ چه‌شنه‌تێکۆشانێکیان نابێ. هه‌روه‌ها خه‌ڵک رۆژانه‌به‌بیانووی پێوه‌ندی‌گرتن به‌و هێزانه‌وه‌ده‌سبه‌سه‌ر و ئیعدام ده‌کرێن.
قسه‌ی دیکه‌سه‌باره‌ت به‌ئازادی و دێموکراسی و به‌رابه‌ری، مانایه‌کی نییه. تا زه‌مانێک که‌حکوومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای خواست و باوه‌ڕه‌کانی کۆمه‌ڵگا دانه‌مه‌زرێ و ملکه‌چی ئازادی و مافی مرۆڤ و به‌رابه‌ری ژن و پیاو نه‌بێ، ئێمه‌هه‌روا شاهیدی ژێرپێنانی مافی مرۆڤ و به‌تایبه‌ت ژنان ده‌بین.
هه‌ر بۆیه‌ژنان پێویسته‌به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رجی داسه‌پاو، خۆیان له‌مه‌یدانی خه‌باتدا بن و ده‌نگی خۆیان دژی ناعه‌داڵه‌تی و بێ مافی بگه‌یەننه‌گوێی خه‌ڵکانی جیهان و خواسته‌کانیان بهێننه به‌رباس. ئه‌و خواستانه‌بریتین له:
١ ــ خاوه‌نی گشت ئازادییه‌کی دێموکراتیک، بۆ وێنه‌مافی مانگرتن و ئیعتراز و رێکخستن بن.
٢ ــ لابردنی گیران و دادگایی کردن و هه‌ڕه‌شه‌و راونانی تێکۆشه‌رانی جووڵانه‌وه‌ئازادی و یه‌کسانی‌خوازه‌کانی ژنان.
٣ ــ به‌رابه‌ری مافی ژن و پیاو له‌گشت بواره‌کانی ژیانی ئابووری، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و لابردنی هه‌رچه‌شنه‌یاسایه‌کی دژی ژن و پاڵپشت بۆ هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی. به‌واتای ته‌واو ئاپارتایدی ره‌گه‌زی لابچێ.
٤ ــ وه‌به‌رچاوگرتنی مافی جیابوونه‌وه‌ی ژن واته‌ته‌ڵاق، وه‌رگرتنی مافی سه‌رپه‌رستیی منداڵ، مافی پۆشینی جلوبه‌رگ و دیاریکردنی شوێنی ژیان، مافی هه‌ڵبژاردنی مێرد، مافی خوێندن، مافی ئازادی سه‌فه‌ر بۆ هه‌ر جێگایه‌ک....
٥ ــ لابردن و یاساغ‌کردنی هه‌رچه‌شنه‌توندوتیژییه‌ک دژی ژنان، به‌تایبه‌ت به‌رده‌باران کردن.
٦ ــ لابردنی کاری دووپاته‌و تاقه‌ت پڕوکێنی ماڵ له‌سه‌ر شانی ژنان، بۆوه‌ی ئه‌وان بتوانن له‌جیاتی کۆیله‌تی و کرێکاری له‌ماڵه‌وه، بێنه‌سه‌ر ساحه‌ی کۆمه‌ڵگا.
٧ ــ لابردنی جیاوازی لە نێوان ژن و پیاو له‌مه‌ر شاهیدی دان و دیه‌له‌دادگاکان و به‌شه‌میرات.
٨ ــ لابردنی دیارده‌ی ناحه‌زی هاوسه‌رییه‌تی کاتی، واته‌سیغه‌که‌شتێک نییه‌جیا له‌له‌شفرۆشی به‌شێوه‌ی فه‌رمی.
٩ ــ دامه‌زراندنی ماڵی ئه‌من بۆ ژنانی ئازارپێگه‌یشتوو له‌کۆمه‌ڵگادا و پێڕاگه‌یشتنی تایبه‌تی بێهداشتی، ره‌وانی، په‌روه‌رده‌یی و پێشه‌یی بۆ ئه‌وان و هتد.
که‌وابوو ژنان بۆ وه‌ده‌ست‌هێنانی خواسته‌کانیان، پێویسته‌له‌بواره‌کانی خه‌بات له‌مه‌یداندا ئاماده‌بن و له‌گه‌ڵ نیزام و ده‌سه‌ڵاتی ئاکاربه‌ربه‌ر و سه‌ره‌ڕۆ روبه‌ڕوو ببنه‌وه‌و شانازی بخوڵقێنن.
به‌وپه‌ڕی جوامێری بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی ئازادی خۆیان شانبه‌شانی پیاوانی ئازادیخواز رابن و ئاڵای رازاوه‌ی به‌رابه‌ری و عه‌داڵه‌ت و رزگاری له‌سه‌ر لووتکه‌ی سه‌رکه‌وتن بچه‌قێنن تا بشه‌کێته‌وه.
که‌وابوو ژنان ده‌بێ خۆیان ده‌ست‌پێبکه‌ن و سنووری نه‌ریته‌کانی دژه‌ژن و یاساکانی هۆی نابه‌رابه‌ری ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆمه‌ڵگا ببه‌زێنن و وه‌ک مرۆڤی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن ئیراده‌ی پته‌و هه‌ستنه‌سه‌رپێ و له‌رێگای ئازادیی خۆیان و کۆمه‌ڵگا دژی ده‌سه‌ڵاته‌سیاسییه‌کان و سه‌رکوتکه‌ران خه‌بات بکه‌ن. بۆوه‌ی بتوانن له‌وڵاتێکی ئازاد و دێموکراتیک‌دا بژین.
محتویات این مقالە منعکس کننده دیدگاه و نظرات وب‌سایت کوردستان‌میدیا نمی‌باشد