کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری نوێنەری حیزبی دێموکرات و بەرپرسی کاروباری رۆژهەڵاتی ناڤین لە وەزارەتی دەرەوەی دانمارک

14:54 - 2 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: سەعید سوڵتانپوور نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی دانمارک سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەی کرد و لەگەڵ بەرپرسی رۆژهەڵاتی نێوڕاستی ئەو وەزارەتە کۆبووەوە.
بەپێی هەواڵی کوردستان میدیا، ئەو دیدارە کەلە رێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی لە وەزارەتی دەرەوەی دانمارک بەڕێوەچوو و تێیدا دوایین پێشهات و رووداوەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین تاوتوێ کران.
دوایین خولی وتووێژەکانی رێژیمی ئێران و گرووپی ١ + ٥ و گرینگیی بەردەوامیی گوشارەکان بۆسەر رێژیمی ئیسلامیی ئێران، رەوشی نالەباری مافی مرۆڤ و لەسێدارەدانی لاوان و زیندانییانی سیاسیی کورد، کۆمەڵە بابەتێکی دیکە بوون کە لەسەریان باس کرا.