کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکرات لە بلژیک لە کۆنفڕانسی داهاتووی کوردستانی سووریە

15:51 - 5 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: لەو کۆنفڕانسەدا شاندی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە بە شێوەی فەرمی بانگهێشت کرابوو، بەشداریی کرد و لە پەراوێزدا لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی کۆبووەوە.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کۆنفڕانسێک لەژێر ناوی \'\'داهاتووی کوردستانی سووریە\'\' لەلایەن ئەنستیتۆی کورد لە برۆکسێل بە بەشداریی شاندێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی \'\'جەمیل فەتحی\'\' نوێنەری حیزب لە وڵاتی بلژیک و چەندین کەسایەتیی سیاسیی دیکە، رۆژی هەینی رێکەوتی ١ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی، لە یەکێک لە ساڵۆنەکانی مەجلیسی سنای بلژیک بەڕێوەچوو.

7367.jpg


رۆڵی وڵاتانی جیهان و رۆژهەڵاتی نێوڕاست لە قەیرانی سووریە، گاریگەریی میدیا لە گواستنەوەی هەواڵ و رووداوەکانی سووریە و سیاسەتی دەوڵەتی تورکیە لەهەمبەر نەتەوەی کورد و باقی نەتەوەکانی دانیشتووی ئەو وڵاتە، سێ بابەت بوون کە بە ریز لەلایەن \'\'لوودۆ دێبرا باندر\'\' لێکۆڵەر و ئەندامی سەنتەری ئاشتیی بلژیک، \'\'روودی فڕانک\'\' رۆژنامەنووسی بلژیکی و \'\'دۆغان ئۆزغۆدەن\'\' رۆژنامەنووسی بە رەگەز ئەرمەنییەوە پێشکەش کران.

شاندی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پەراوێزی ئەو کۆنفڕانسەدا لەگەڵ \'\'سناتۆر ڤان لۆڤە\'\' سەربە \'\'پارتی نوێی فلامانی بلژیک\'\' و ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و حیزبیی دیکە دیدار و چاوپێکەوتنی ئەنجام دا.
\'\'پارتی نوێی فلامانی بلژیک\'\'، گەورەترین پارتی هەرێمی فلاندرێنی بلژیکە و ٢٧ کورسیی لە پارلمانی فیدراڵی ئەو وڵاتەدا هەیە.