کوردستان میدیا: پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینی حیزبی دێمۆکرات له ته‌مه‌نی٤٠ ساڵیدا له وڵاتی نوروێژ کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، شه‌وی چوارشه‌ممه، رێکه‌وتی ٣ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، تێکۆشه‌ری دێرین ئه‌حمه‌د محه‌ممدزاده ناسراو به ئه‌حمه‌ده ره‌ش پاش زیاتر له ١٧ ساڵ به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ مه‌رگ، به هۆیی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی وڵاتی نۆ‌رویژ له ته‌مه‌نی ٤٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو له ساڵی ١٣٦٧ی هه‌تاوی، جلوبه‌رگی پێشمه‌رگایه‌تیی له به‌ر کرد و سه‌ره‌تا له یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و دواتریش، پاش ته‌واو کردنی ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه، له مه‌ڵبه‌ندی ٢ی جنووبی کوردستان سازمان درا.
کاک ئه‌حمه‌د به هۆی لێهاتوویی و دڵسۆزییه‌وه وه‌کوو سه‌په‌لی یه‌کێک له په‌له‌کانی مه‌ڵبه‌ندی ٢ی کوردستانی دیاری کرا.
ته‌رمی ناوبراو رۆژی هه‌ینی له گۆڕستانی شی شیرکه‌ی وڵاتی نوروێژ له نێو ئاپۆرای دۆستان و بنه‌ماڵه و هاوسه‌نگه‌رانیدا به خاک سپێردرا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و که‌س و کار و هاوسه‌نگه‌رانی کاک ئه‌حمه‌د ده‌کات و خۆی به شه‌ریک و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێت.
رۆحی شاد