کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیشانگایەکی تایبەت بە پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان لە دارمشتادی ئاڵمان بەڕێوەچوو

13:44 - 24 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: پیشانگایەکی وێنەیی سەبارەت بە پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان لە ئاڵمان بەڕێوەچوو و ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی ئەو وڵاتە سەردانی ئەو پیشانگایەیان کرد.
بەپێی هەواڵی کوردستان میدیا، پیشانگایەکی تایبەت بە پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان لە شێوەی \'\'فۆتۆگراف\'\' لەلایەن \'\'ئازاد لەشکری\'\' وێنەگر و رێپۆرتێری \'\'رۆیتێرز لە کوردستان\'\'، رێکەوتی ٢٢ی سەرماوەز لە شاری دارمشتادی ئاڵمان بەڕێوەچوو.
کۆمەڵێک لە ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کوردانی دانیشتووی دارمشتاد سەردانی ئەو پیشانگایەیان کرد.