کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆستێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە قەزوین کۆچی دوایی کرد

12:49 - 17 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: سلێمان جنیکانلوو کەسایەتیی ناسراو و نەتەوەپەرستی کورد لە شاری قەزوین لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١٥ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی، سلێمان جنیکانلوو کوڕی عومەر کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و دۆستی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی پیری لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی شاری قەزوین کۆچی دوایی کرد.
سلێمان جنیکانلوو ساڵی ١٣٠٢ لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری گوندی \'\'گۆما ماروو\'\'ی سەربە شارستانی ماکۆ لە دایک بووە. بنەماڵەکەی و باوکی کە یەکێک لە شۆڕشگێڕانی سەرهەڵدانی ئارارات بە رێبەریی ئیحسان نوور پاشا بوون کەلە ساڵی ١٣٠٣ هەتاوی لە دژی دەوڵەتی تورکیە وەڕێ خرابوو. عومەر باوکی سلێمان یەکێک لە خەباتگێڕانی کوردی کوردستانی ئێران بوو کە هاوڕی لەگەڵ خێڵەکانی کوردە جەلالییەکان لە ناوچەی ماکۆ لەو سەرهەڵدانەدا بەشداربوون.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری کاک سلێمان دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد