کوردستان میدیا: مافی مه‌ره‌خه‌سی به زیندانییه‌کی سیاسیی کورد به‌ناوی عوسمان موسته‌فاپوور، پاش ٢١ ساڵ زیندان، نه‌دراوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، زیندانییه‌کی سیاسیی کورد به‌ناوی عوسمان مسته‌فاپوور چالاکی سیاسیی خه‌ڵکی پیرانشار، ساڵی ١٣٧٠ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌کێک له حیزبه کوردییه‌کانی دژبه‌ری ریژیمی ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ر و پاش چه‌ندین قۆناغ دادگایی کردن سزای ٢٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
له ماوه‌ی ئه‌و ٢١ ساڵه‌دا، هه‌وڵی بنه‌ماڵه‌که‌ی له‌مه‌ڕ ئازادیی مه‌رجدار یان مه‌ره‌خه‌سی ئەو زیندانییە سیاسییە بێ ئاکام بووه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه و له زاری یه‌کێک له خزمانی عوسمان مسته‌فاپوور، ناوبراو له ماوه‌ی زیندانی بوونیدا، دایک، برا، خوشک و خوشکه‌زای له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام هیچ کات ده‌زگا قه‌زایی و ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، ئیزنی به‌شداری له پرسه‌ی خۆشه‌ویستەکانی پێ نه‌داوه.
بنه‌ماڵه‌ی عوسمان هه‌تا ئێستا ده‌یان جار هه‌وڵیان داوه که ره‌زامه‌ندیی دادگا بۆ ئازادکرانی کاتیی ناوبراو به‌ده‌ست بێنن، له حاڵێکدا به‌پێی یاسا، که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م ئازادییه مافی هه‌موو زیندانییه‌که که عوسمان له‌م یاسایه‌ش بێبه‌ش کراوه.
عوسمان مسته‌فاپوور ساڵی ١٣٧٠ هاوڕێ له‌گه‌ڵ شه‌ش که‌سی دیکه له چالاکانی سیاسیی کورد له ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر کرا که دوو که‌سیان ئیعدام کران و چه‌ند که‌سیشیان حوکمی زیندانی درێژخایه‌نیان بۆ بڕایه‌وه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران