کوردستان میدیا: له ٢٤ ساڵدا ٥٥٢ منداڵی کورد له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌رتشی تورکیه‌وه کوژراون که ١٧١یان له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری AKPدا بوون.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی فورات و به پشت به‌ستن به به‌یاننامه‌ی کومیسیۆنی منداڵانی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ (ÎHD) له ئامه‌د، شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون، ته‌قینه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نیی بنعهرد، کێشه‌گه‌لێکی فراوانی به بێ چاره‌سه‌ری هێشتووه‌ته‌وه و به سه‌دان منداڵیش له کاتی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕ وماڵات و له کاتی کایه کردندا به ته‌قینه‌وه‌کان، کوژراون.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه له ساڵی ٢٠١١ی زایینی، ٣٣ منداڵ بوونه‌ته قوربانیی پێکدادانه‌کان له ناوچه‌کانی کوردستانى باکوور. هه‌روه‌ها له ساڵی ٢٠٠٢ی زایینییه‌وه هه‌تا ئێستا، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریی AKPدا ١٧١ منداڵ به رووداوگه‌لێک که هۆکاری روودانیان ئه‌رتشی تورکیه بووه، گیانیان له ده‌ست داوه.
ئه‌و دامه‌زراوه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات که‌له ٢٤ ساڵی رابردوودا، واته له ساڵی ١٩٨٨ی زایینیه‌وه هه‌تا ئێستا ٥٥٢ منداڵ به هۆی تێکهه‌ڵچوون و ته‌قینه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه که ١٧١ له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریی AKPدا بووه.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که بکوژان ئیدیعای پاراستنی مافی منداڵان هه‌رله كاتى سکی دایکدا ده‌که‌ن، به‌ڵام باسی مافی منداڵانی کوردیان له باکووری کوردستان له بیر کردووه که له‌لایه‌ن ئه‌رتشی تورکیه‌وه کوژراون.
ئه‌و رێکخراوه به هێنانه ئارای ئه‌و پرسه گله‌یی و گازنده‌ی خۆی ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران کردووه و گوتوویه‌تى: چۆن بکوژانی ٥٥٢ منداڵی کورد مه‌حکووم ناکرێن وسزایان بۆدیاری نکرێت؟.
له وڵاميشدا ده‌ڵێن: چونکه ئه‌وانه‌ی که منداڵه‌كانمان ده‌کوژن به شێوه‌یه‌ک ده‌پارێزرین!.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران