کوردستان میدیا: به هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌کانی رێژیمی ئێران له کاروانێكی کۆڵبه‌ران و کاسبکاران، هاووڵاتییه‌ک بریندار بوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، شه‌وی ١٩ له‌سه‌ر ٢٠ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، کاروانێكى خه‌ڵکی گوندی ئه‌نبێی سه‌ربه ته‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ له شوێنێک به‌ناوی قه‌ره‌غان، که‌وتنه نێو بۆسه‌ی هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و له ئاکامی ده‌سڕێژیی ئه‌و هێزانه‌دا که‌سێک به‌ناوی فەردین عیسامه‌داری، کوڕی شێر عه‌لی بریندار بوو.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته فەردین به برینداری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی تورکیه کراوه و هه‌تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ک له چاره‌نووسی ناوبراو له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
لە سەرەتای ساڵی ١٣٩١ی هه‌تاوی هه‌تا ئێستا نزیکه‌ی ١٠ هاووڵاتی له‌سه‌ر سنووره‌کان بوونه‌ته قوربانی كه زۆربه‌یان به هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و ژماره‌یه‌کیشیان به هۆی ره‌ق بوونه‌وه له سه‌رما گیانیان له‌ده‌ست داوه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران