• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٧ی ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی - ٢٧ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی  

نامرێ "پیاوی حەوت هونەر" وەرگری خەڵاتی ماملێ (رەحیم رەشیدی)

زایینی: ٢٥-٠٥-٢٠١٤ - هەتاوی: ١٣٩٣/٠٣/٠٤ - ١٠:١٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
نامرێ
رەحیم رەشیدی

لە چەند رۆژی رابردوودا جەماوەرێکی مەزنی کوردستانی بە گشتی و خەڵکی ئازیزی سنە بە تایبەتی، لە بناری هەمیشە شانازی خولقێنی چیای ئاویەر کۆبوونەوە، تاکوو دەنگ و ویستیان ئاوێتەی چریکەی هونەرمەند عادل هەورامی و هاواری پەیڤەکانی شاعێری هێژا جەلال مەلەکشا بکەن.

ئەوان ویستان بەم چەشنە لە ژێر ئاسمانی تار و لێڵی وڵاتدا، ئەگەر بۆ چرکە ساتێکیش بێ چیژ وەرگرن و بەم جۆرە پەیامی خۆیان لەگەڵ هونەر و جوانی و ژیان ویستی، دووپات کردەوە، ئەوان چەنگیان لە تیشکی زێرینی هەتاو گیر کرد تاکوو گەرمی ژیان بژێنەوە و بەم چەشنە سەرما و تاریکیان تووڕ دا.

ئەمەش رووداوێکی گەورە بوو، چونکە ئەو راستییەی سەلماندەوە کە داپلۆسین و زەبر و زەنگ، یان هەوڵدانی بێ بڕانەوە بۆ زاڵکردنی کولتووری رەشپۆشی و شین و شەپۆر، هەر چەندە لەو هەرێمە بێ نازەدا روخساری ژیانی خەوشدار کردبێ، لێ مەیلی ژیان ویستی و دەرفەت سازی بۆ شادی خولقێنی، هێزێکی نەبڕاوەی خەڵکی کوردستانە بۆ گەیشتن بە ژیانێکی تەژی لە رێز و سارێژ لە کەرامەتی ئینسانی... 

ئەگەرچی هێشتا چریکە و نزای پەیڤەکانی عادڵ و جەلال لە نێو جوانییەکانی ئاویەری سەربەرزدا دەنگیان دەدایەوە؛ کە سەد هێندە سنەیان جوان و ڕازوەتر کردبوو، هێشتا بزەی لاوانی دڵ پڕ لە ئەوینی کورسان لەسەر لێوانیان نەسرابوەوە کە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی مەزن عەباس کەمەندی هەموانی تاساند.

هێشتا ئەم گەلە ماتەمەبار و هەناسە ساردە، لە نێو باگژی هات و نەهات دا، لە نێو تاڵاوی ژیان لە ژێر نیری زۆرداری دا بوو کە عەباس کەمەندی بەردەوام بە دەنگە رەسەن و هەست بزوێنەکەی ئاوپڕژێنی دڵە زامدارەکانی دەکردن و نەیدەهێشت گوڵی هیوایان بژاکێ!

عەباس کەمەندی ئەو هونەرمەندە رۆح سووکەی کە لە گشت سووچ و کەلەبەرێکی ئەم دونیا دا بەو دەنگە حەزینەیەوە، سوکنایی پێدەبەخشین. ئەو بە هۆی ئۆگری لە ڕادەبەدەری بە کارەکەی و تێکەڵ کردنی هونەرەکەی بە زانستی سەردەم و نوێبوونەوەی بەردەوام لە بیر و هزردا، ببوە هونەرمەندی هەموو چینەکانی کۆمەڵگا و پەناگای حەوانەوەی رۆحی ئۆقرە نەگرتووی گشتمان بو. 

تایبەتمەندی بەرزی ئینسانی و فرە رەهەندی لە کار و ڕەنگاڵەیی لە بەرهەمەکانی دا، مامۆستا کەمەندی کردبوە قوتابخانەیەکی گەورە کە  بەری رەنج و خەباتی هونەری ئابڕوومەندانەی بوو کە ئەوی بە ڕەوایی کردبوە "پیاوی حەوت هونەر".

گومانی تێدا نیە کە خزمەتە بەرچاوەکانی مامۆستا کەمەندی بە زمان، هونەر، ئەدەب و وێژەی کوردی ئەوی بە تەواو مانا کردبوە هونەرمەندێکی نەتەوەیی کە هەموو ئازادیخواز و کوردپەروەرێک بۆ هەتا هەتایە شانازی پێوە دەکات.

بەراستی مرۆڤێک بوو له‌په‌ڕه‌ی گوڵ ناسک تر و دەنگە حەزین و دڵنیشینەکەی هاوچەشنی ئاوی رووناک و پاقژی کانیاوەکانی بنارانی وڵاتەکەم هەر گاڤ بۆ ئەوە دەشێ کە لە پەنای بحەسێینەوە و ئارەقەی سەر تەوێڵمان بسرینەوە و هێور بینەوە و قوم قوم بە حەزەوە لێی بنۆشین.

مامۆستا کەمەندی ئه‌ستێره‌یه‌کی درەوشاوەی دونیای هونەر و جوانی بوو کە هەرگیز یادوەری لە دڵ و هەناومان دا نابڕێتەوە و کانیاوی هونەرەکەی هێندە بەرین و بە تینە کە هەر دەم ئێمە چۆر چۆر بە لەپی دەست دەیرژێنینەوە نێو گوڵزری رۆحمانەوە و بەم چەشنە ئاسانتر لە ئاست ژاکانی گوڵی هیوامان دا دەوام دێنین و تێپەڕ بوونی زەمان هیوابڕاومان ناکات کە دەمێکی دیکە با دووریش بێ، لێ دەکرێ نیگایەک هەر دڵمان بخاتە لەرزینەوە!

نا نا، ستران هەرگیز کۆچ ناکات، دەنگ نامرێ، چریکەیەک کە هۆنراوە بەرزەکانی شێخ رەزا، مەحوی، مەولانا، مەولوی، نالی و وەفایی... لە قورگی دا پەنگی خواردبێتەوە و لە دەمارەکانی بە میلیۆنان مرۆڤی ئەوینداری جوانی و ژیان و سەوداسەری رێگای ئازادی خزیبێت، ئیدی کوا ئاسانە باوەڕ بە مەرگی بهێنین؟.

دەنگێک کە ئاوەنگی سەر گوڵی دڵی خەمباری کێژانی بێ ناز و نوزەی لاوانی مەملەکەتێک بوو کە شەمشەممە کوێرەکان لە مێژە هەوڵدەدەن گوڵزاری جوانی و ئەوینی تێدا ویشک بکەن و کولتووری مردوو پەرەستی و تاریک پۆشی تێدا جێگیر بکەن، لێ بەرهەمی خەباتی کەمەندی و کەمەندییەکان بۆتە قوتابخانەیک کە بۆ هەموو سەردەمەکان قەڵای پۆڵاینی داکۆکی لە جوانی و ژیان ویستی لە وڵاتی کوردستان مەڵبەندی و ژینگەی کوردانە و هیچ تاریکپەرەستێک ناتوانێ خولیای ئازادی و جوان پەرەستی لە رۆحمان دا بسرێتەوە.

گەلۆ! بەهاری ئازادی هەر دەگاتێ، ئەودەم ئێمەش قاقای پێکەنینمان تێکەڵ بە گوڵزاری هەمیشە رازاوەی نیستمانی خۆشەوسیت دەکەین و بە وەفاوە لەسەر مەزاری ئەو نەمرانە چەپکە گوڵی رەنگاڵە دادەنێین و دەست لە نێو دەست ڕەشبەڵەکی سەرکەوتن دەگێرین و وێکڕا سرودی ژیان ویستی و نەمری دەڵێینەوە. بێ گومان ئاوا رۆحی ماندووی ئەوانیش لە ژێر خاکی بە زنوێری وڵات دا ئۆقرە دەگرێ!

کورتەیەک لەسەر هونەرمەندی میللی عەباس کەمەندی:


عەباس کەمەندی نزیک بە ٤٠ ساڵ بە بەردەوامی کاری سترانبێژی، بێژەری، دووبلاژ، وەرگێران، شعێر، دەرهێنەری شانۆ، ئامادەكاری بەرنامە، نیگارکێشی، ئەكتەری، شانۆنامە و چیرۆک نووسینی کردوە.

عەباس کەمەندی زیاتر لە ١٥٠ گۆرانیی خوێندوە، هەروەها ٦٠ گۆرانیشی ساز کردوە.

هونەرمەند هەروەها کاری کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوە بۆ ژیاننامەی کەسایەتییە ناودارەکانی کورد کردووە و بە دروستکردنی فیلمی ژیاننامەی ئەو کەسایەتییانە وەکوو سەنجەر خان، سەید عەتا کەل، ژیانی پاڵەوان حوسێن گولزار کرماشانی، بە تاڵان بردنی ئاسەوارەکانی زیویە، میری نەورۆزی و... سیمایەکی دیکە بە مێژووی چیرۆکنووسیی کورد بەخشیوە.

ئەسب، سەوەتەیەک ئاڵف، فڕین لە قەفەسدا، میراتی مامە رحیم، ئەندامی نویی ئۆپێک، شەڕی رۆمادییە، کۆڵانی سوور، کاروانسەرا، پارێزەری یەکەم، قەڵەم و شەیتان و پاڵەوان پەمە، ناوی ئەو فیلمنامانەیە کە لە لایەن مامۆستا عەباس کەمەندی نووسراون.


بەشێک لە بەرهەمەکان:
١. ئاڵبۆمی گەلاوێژ
٢. ئاڵبۆمی ھەورامان
٣. ئاڵبۆمی پرشەنگ
٤. ئاڵبۆمی کیژی کورد
٥. نووسینی ئه‌ده‌بیات و فۆلكلۆری كوردستان كه‌٦ هه‌زار لاپه‌ره‌یه‌و له‌كتێبخانه‌ی فه‌رهه‌نگی له‌شاری تاران پێتەختی وڵاتی ئیران پارێزراوه‌.
٦. نووسینی ٤ رۆمان
٧. نووسینی ٣٠ فیلمی درێژ و كورت
٨. نووسینی ٢ كتێبی شیعری به‌فارسی و كوردی
٩. كێشانی نزیكه‌ی ١٠٠ تابلۆ
١٠. خاوه‌نی ٦٠ گۆرانیه‌
١١. سازدانی چه‌ندین فیلم به‌شێوه‌ی زینجیره‌به‌رنامه‌
١٢. دیوانی شێعری کوردی و فارسی
١٣. کۆکردنەوەی شێعرەکانی دیوانی میرزا شەفیع
١٤. وەرزشی کەونارایی و پاڵەوانانی کورد
١٥. ژیاننامەی سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی
١٦. کردنەوەی رەمزی دەرکەوتە فەرهەنگییەکان
١٧. کۆکردنەوەی شێعرە هیجاییەکانی پێش سەردەمی ئیسلام

خەڵاتەکان:
ئەو هونەرمەندە کوردە، لە لایەن ئەنجومەنی رێزگرتن لە ناودارانی کوردەوە رێزی لێگیرا و هەروەها ساڵی ٢٠١١ و لە سێزدەیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند محەمەدی ماملێ‌دا، لە لایەن مەڵبەندی هونەریی ماملێ‌، لە شاری هەولێر پێتەختی هەرێمی کوردستان، خەڵاتی ئەو مەڵبەنەدەی پێ بەخشرا، کە بە هۆی نەخۆشییەوە کەمەندی نەیتوانی بەشداری رێوڕەسمەکە بێت.

مامۆستا کەمەندی چەند کتێب و ئاڵبۆمی ئامادەی چاپە، بەڵام بە داخەوە بەهۆی نەبوونی دەرفەت نەکرا چاپیان بدات.

عەباس كەمەندی ساڵی ١٣٣١ی هەتاوی، بەرانبەر بە ١٩٥٢ی زایینی، لە شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان چاوی بە ژیان هەڵێناوە و لە رێکەوتی ١ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، بەرانبەر بە ٢٢ی مای ٢٠١٤، لە تەمەنی ٦٢ ساڵی دا، بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە زێدەکی خۆی، واتە سنە، کۆچی دوایی کرد.

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٦ لەم ژمارەیەدا:

ــ دەنگی راسانی گەلان نابیستن
ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد
ــ کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ
  • شەپۆلەکانی شار شەپۆلەکانی شار
    شەپۆلەکانی شار پڕە لە هەست و سۆزی نیشتمانپەروەری و نەخشێنەری ئەو جووڵە و راچەنینانەیە کە لە نێو کۆمەڵی کوردەواریدا بە نهێنی و دوور لە چاوی داگیرکەر، بەردەوام لە گەشە و هەڵچووندان.
  • تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە
    دەقی وتووێژی کاک تەیموور مستەفایی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب لەسەر خۆپێشاندانە سەرانسەرییەکانی ئێران و بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوی ئەم کۆمیسیۆنە لەم پێوەندییەدا، لەگەڵ تەلەفزیۆنی تیشک.
  • کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ
    خوێنەرانی بەڕێزی "کوردستان"، سەبارەت بە دوایین بارودۆخی ئێران و کوردستان و هەروەها نەخش و دەوری کورد و حیزبی دێموکرات لە هاوکێشەکاندا، ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" وتووێژێکی لەگەڵ بەڕێز "کاوە ئاهەنگەری" چاودێری سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکرات ئەنجام داوە کە لێرەدا دەخرێتە بەر دیدی ئێوەی خۆشەویست.
  • ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی
    ئەم گوتارە ئەگەرچی لای گرووپ، ڕێکخراو و حیزبی سیاسیشەوە هەڵگیراوە، بەڵام بەوپێیەی کە ئەم دامەزراوەگەلە لە عەرزی واقیعدا کار دەکەن و پێویستیان بە دانوستان و دانیشتن و وەرگرتنی پووانی جیاواز هەیە، ئەم ڕێکارەیان هەتا ئیستە تا رادەیەک پاساو هەڵگرە؛ وەکوو تر لە ئاستی یەکانگیریی نەتەوایەتی و دینامیزمی کۆمەڵایەتییەوە هەندێک خەساریشی هەبووە کە لێرە ناگونجێ بەسەریاندا بێینەوە.
  • کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا
    "ژان ژاک ڕۆسۆ"یش لە وتارێکیدا بە ناوی "ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتی" دەقەکەی بەم ڕستەوە دەست پێ دەکات: "مرۆڤ سەرەڕای ئەوەیکە بە سەربەستی لە دایک دەبێت، بەڵام لە هەموو شوێنێکی ئەم دنیادا بندەست و دیلە".
  • خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد
    لەو قۆناغەدا کە هێزەکانی رێژیم باوەڕیان بە خۆیان نەماوە و ترسی رووخان هێزی سەرکووتکەری بێ هیوا کردووە، راسانی شارەکانی کوردستان دەتوانێ زۆرترین دەسکەوت و کاریگەریی هەبێ. ئەوە دەرفەتێکە کە گەلی کورد دەتوانێ بۆ پێشخستن و نزیک بوونەوە لە ئامانجەکانی، کەڵکی شیاوی لێ وەربگرێ؛ بە تایبەتی کە لە قۆناغی نوێی خەباتدا، هۆشیاری نەتەوەیی و بەرینایی خەبات لە جاران بەرزتر و بەربڵاوترە.
  • پیلانەکانی بەسیج لە نێو زانکۆکانی کوردستاندا پیلانەکانی بەسیج لە نێو زانکۆکانی کوردستاندا
    لەم نێوانەدا، بەسیج، وەکوو ئامرازی سیخوڕیی حکومەت بەکار براون. بەسیج لە هەموو فەرمانگەیەکی حکومەتی و ناحکومەتی و لە واتایەکی بەربڵاوتر: لە هەموو شوێنێکدا وەکوو ڤایرۆسێک بڵاوبووەتەوە. قوتابخانەکان و زانکۆکانیش لە فیلترینی ئەم شوێنانەن. بەسیجی کوردیش، یان خۆماڵیتر بڵێم: جاشە کوردەکان، وەک باقی بەسیجییەکانی ئێران، ئەرکی تایبەتیان پێ ڕادەسپێردرێت کە بەرچاوترینیان، فرۆشتنی نیشتمان و هاوزمانەکانیانە.
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    زلهێزەکان هاتن و بێ لەبەرچاوگرتنی مافی گەلان، نەخشەی ناوچەکەیان گۆڕی؛ لە ئاکامی ئەم داڕشتنە نوێیە یەکلایەنە و نادادپەروەرانەشدا، هەندێک لە نەتەوەکان لە مافی دامەزرانی دەوڵەتی خۆیان بێبەش کران کە بەرچاوترینیان نەتەوەی کورد بوو. کورد بوو بە یەکەم قوربانی ڕەوتی نوێی نادادپەروەرانەی مێژوو، تەنیا لەبەر ئەوەیکە دروست بوونی دەوڵەتێکی کوردی لەگەڵ بەرژەوەندی ئەم زلهێزانە یەکی نەدەگرتەوە.
  • دەنگی راسانی گەلان نابیستن دەنگی راسانی گەلان نابیستن
    لە رۆژی ٧ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی و لە دوایین رۆژەکانی ساڵی ٢٠١٧ی زانییندا، بزاڤی مافخوازیی نەتەوەکان و خەڵکانی ئێران دوای چەندین و چەند کۆبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین، وەکوو ڕووبارێکی بەلرفە، بەنداوی کۆت و بەندی هەمەڕەنگی ڕێژیمی رووخاند و لافاوێکی سەرتاسەریی لە ئێراندا وەڕی خست.
  • لوقمان ئەحمەدی: هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا گرێدراوە بە بوونی فرە جەمسەری و نەبوونی هاوسەنگی هێز لە لایەک و ڕەقابەتی نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەکارهێنانی ئەم شەڕ و ئاڵۆزیانە لە لایەن ئێلیتەکانی نێو وڵاتانی بەشدار بۆ پارستنی لوقمان ئەحمەدی: هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا گرێدراوە بە بوونی فرە جەمسەری و نەبوونی هاوسەنگی هێز لە لایەک و ڕەقابەتی نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەکارهێنانی ئەم شەڕ و ئاڵۆزیانە لە لایەن ئێلیتەکانی نێو وڵاتانی بەشدار بۆ پارستنی
    زلهێزەکانی جیهان، بە تایبەت ڕوسیە و ئامریکا دەیانهەوێ پارسەنگێکی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوین پێکبهێنن کە سەقامگیر بێ و تێیدا بەرژەوەندی و نفوزی خۆیان پارێزراو بێ. رۆڵی ئامریکا و روسیە چارەنووسساز دەبێ بۆ بارودۆخی داهاتووی ناوچەکە، ئەگەر یەک یان هەردوو لەم وڵاتانە گەرەنتی سەقامگیری و پارسەنگی هێز بدەن بە هاوپەیمان و دۆستەکانی خۆیان لە ناوچەکە ئەو کات ئیمکانی هەیە شێوەیەک لە سەقامگیری دروست بێ.
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    بنەمای گەشەی ئێران لە ڕووی جوغرافییەوە، لەسەر دوو پاژی ناوەندی _فارس و قەراغی _نافارس داندراوە، چون دەوڵەتی مۆدێڕن پێی وابوو تەنیا رێگەی مانەوەی، خوڵقاندنی یەک نەتەوەیە و لە پێناو ئەو ئامانجەش جوغرافیای پاشکەوتوو و پێشکەوتووی خوڵقاند.
  • کرماشان له پەنای بێپەناییدا کرماشان له پەنای بێپەناییدا
    ئەم دۆخە نالەبارە لەپاش زیاتر لە یەک مانگ، هاوکاتە لەگەڵ دەسپێکی سەرما و سۆڵە و بارینی بەفر؛ لەمبارەوە "ئەکبەر سەنجابی" فەرمانداری سەرپێڵی زەهاو باسی لە دۆخی نەشیاوی ژیانی هاووڵاتییان لە نێو خێوەتەکاندا کردووە و وتوویەتی: بەرپرسان دەبێ درک بە بارودۆخی لێقەوماوان بکەن؛ خەڵک بە دژوارییەوە لە ژێر خێوەتی ١٠ میتریدا دەژین!
  • دوکتور قاسملوو، بزاڤی راسیۆنالیزمی سیاسەت لە کوردستاندا دوکتور قاسملوو، بزاڤی راسیۆنالیزمی سیاسەت لە کوردستاندا
    ئەو تایبەتمەندییەی هزری سیاسی کە لە بۆڵەبۆڵ و تەنانەت خواستی سیاسیش جیای دەکاتەوە ئەوەیە کە سیستمێکی واتادارمان پێ دەبەخشێت کە کێشەی کورد لە پێوەندی لەگەڵ کێشەکانی دنیای مودێڕن و لە چوارچێوەی چەمک و دەستەواژەکانی تایبەت بەو دنیایە دووبارە پێناسە دەکاتەوە.
  • داهاتوی ڕەشی ئێران لە دەلاقەی بوودجەی ساڵی داهاتوودا داهاتوی ڕەشی ئێران لە دەلاقەی بوودجەی ساڵی داهاتوودا
    ئەگەر ئەرکی سپای قودس بە دەرکەوتنەکانی قاسم سلێمانی لە ناوچەدا هەژمار بکەین ڕوون و ئاشکرایە کە لە هەر کوێ شەڕ و نائارامی هەبێت، ناوبراویش لەوێیە؛ واتە سامانی وڵاتێکی وەک ئێران و کوردستان بۆ شەڕئەنگێزی و تیرۆر کەڵکی لێوەردەگیرێت و ئەوەش بەئاشکرا و بەیاسا دەیکەن.