کوردستان میدیا: پاش راگواستنی ٥ زیندانی سیاسیی عه‌ره‌ب بۆ شوێنێکی نادیار، رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌کدا داوایی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی بۆ ئه‌و ٥ هاووڵاتییه‌ی کرد.
رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندووه، راگواستنی ئه‌و ٥ زیندانییه سیاسیی عه‌ره‌به بۆ شوێنێکی نادیار، ئه‌گه‌ری له سێداره‌دانی ئه‌و ٥ هاووڵاتییه‌ی به‌هێزتر کردووه.
جێگری به‌رنامه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و باکووری ئه‌فریقا، له رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی وێڕای پێداگری له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره بۆ ئه‌و ٥ زیندانییه، بۆ جارێکی دیکه داوای له ئێران کرد، سزای سێداره‌ی تێکڕای زیندانیان هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه.
ئه‌و ٥ زیندانییه خه‌ڵکی شارۆچکه‌ی مهلاشییهی سه‌ربه شاری ئه‌هوازن و خاکه‌لێوه‌ی ١٣٩٠ی هه‌تاوی له رەوتی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی سه‌ر شه‌قام، به تۆمه‌تی کوشتنی مه‌ئموورێکی هێزی ئینتزامی ده‌سبه‌سه‌ر کران.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران