کوردستان میدیا: لێپرسراوێکی پایه‌به‌رزی دادگوسته‌ری هه‌واڵی هه‌بوونی ٧ میلیۆن په‌روه‌نده‌ی له ئێران‌دا بڵاو کردۆته‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی واحد مرکزی خبر، جێگری وه‌زیری دادگوسته‌ری گوتوویه‌تی: جگه له‌و په‌روه‌ندانه که‌له شوورای چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان هه‌یه، ٧ میلیۆن په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی دیکه له ئێران‌دا بوونی هه‌یه.
به‌پێی وته‌ی ناوبراو، ٢٠ میلیۆن که‌س له ئێران‌دا مه‌ترسیی خه‌سارمه‌ند بوونیان له‌سه‌ره که پێویستییان به خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تییه، هه‌تا پێش به روودانی تاوانه جۆراوجۆره‌کان بگیردرێت.
جێگری وه‌زیری دادگوسته‌ری له درێژه‌دا گوتی: ژاپۆن به ١٣٠ میلیۆن حه‌شیمه‌ت، نزیکه‌ی ٢٥٠ هه‌زار په‌روه‌نده‌ی قه‌زاییان هه‌یه و ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه که ئه‌و وڵاته له چالاکییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیاندا سه‌رکه‌وتوو بووه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران