• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

راگەیەندراوی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات لە پێوەندی لەگەڵ هێرشی داعش بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کوردستان

زایینی: ٠٥-٠٨-٢٠١٤ - هەتاوی: ١٣٩٣/٠٥/١٤ - ١٥:٢٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
راگەیەندراوی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات لە پێوەندی لەگەڵ هێرشی داعش بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کوردستان
کوردستان میدیا: دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە.


دەقی راگەیەنراوەکە بەم چەشنەیە:

بەداخەوە چەند رۆژێکە سەرەڕای هەوڵی کورد و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تێوەنەگلان لە شەڕێکی نەخوازراو و ئاڵۆزییەکانی ئەم دوایی‌یانەی عێراق، بەدەر لە ئیرادەی هەرێمی کوردستان ئەم شەڕ و ئاڵۆزیانە لە چەند ناوچەیەکی کوردستان بەرەوڕووی خەڵکی ناوچەکانی جەلەولا و سەعدیە و بە تایبەت شەنگال و زوممار و هێزی پێشمەرگە لە کوردستانی باشوور بووەتەوە.

چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بەپێی بیر‌ و باوەڕێکی دواکەوتوانە و کردەوەی توندئاژۆیانەیان هێرشی بەربڵاویان کردووەتە سەر ئەو ناوچانە و ژمارەیەکی زۆریان لێ‌ شەهید کردوون، ژمارەیەکی بەرچاویان رفاندوە و لە ئاکامدا هەزاران کەس لە ماڵ و شوێنی حەوانەوەیان ئاوارە و دەربەدەر کراون.

چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەستیان لە تەقاندنەوە و لە ناوبردنی شوێنە پیرۆزەکانی پەیڕەوانی ئایین و ئایینزاکان تەنانەت ئیسلامیش نەپاراستووە و بێ‌ڕێزی بە هەموو ئەو باوەڕانە دەکەن کە بۆ خەڵک پیرۆزن.

ئاکامی ئەو هێرش و پەلامارانەی داعش دەڕوا بەر‌ەو ئەوە کە کارەساتێکی مرۆیی لەوە زیاتریش لەو ناوچە کوردنشینانە روو بدا. هەرچەند بەرگریکردنی هێزی پێشمەرگە و فیداکارییەکانی توانیویەتی شوێن لەسەر سنووردارکردنی ئەم پەلامارانە دابنێ‌ ‌و تەنانەت ژماریەک لەو گیان لەسەر دەستانە فیدای بەرگری لە خاک و خەڵکی کوردستان بکا بەو حاڵەش مەترسیی داعش لەسەر گیان و ماڵی خەڵک لەو ناوچانە نەڕەویوەتەوە. ئەوەی لەو پێوەندییەدا جێگای سرنجە ئەوەیە کە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی، وڵاتانی خاوەن نفووز ‌و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ... لە پێش گرتن بەم کارەساتە مرۆیی‌یە، کورد و هەرێمی کوردستان بە تەنیا نەهێلێنەوە و تەنیا بەدەربڕینی پێ ناخۆش بوون و محکووم کردن قەناعەت نەکەن. چونکە ئەرکی هەموو لایەکە لەو بارەوە خاوەن هەڵویست و یارمەتیدەر بن چ بۆ بەهاناوە چوونی ئاوارەکان بە گشتی و ئێزیدییەکان بە تایبەتی کە زەختی زیاتریان لەسەرە و چ بۆ بەهێزکردنی هێزی پێشمەرگە. دیارە مەترسیی هێرشی چەکدارانی داعش هەر بە کوردستانی باشوور بەرتەسک نەبووەتەوە لە کوردستانی رۆژئاواش بە تایبەتی لە کووبانی ئەم هێرش و توندڕەوییانەوە بەردەوامە کە زیانی گیانی بەرچاوی لێکەوتووەتەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان و قوربانییانی ئەو کارەساتە و رێزدانان بۆ فیداکارییەکانی هێزی پێشمەرگە لە بنەماڵەی شەهیدانی ئەم رووداوانە سەرەخۆشی دەکا و ئاواتەخوازە بریندارەکان هەرچی زووتر برینەکانیان ساڕێژ بێتەوە، هەروەها پشتیوانیی خۆی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ پارێزگاریکردن لە کورد و لە خاکی کوردستان دەردەبڕێ و ئامادەیی خۆی بۆ هەر جۆرە یارمەتییەک بەپێی توانا رادەگەیەنێت.

لە هەمانکاتدا داوا لە کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەیی‌یەکان و هەموو لایەک دەکا کە لەو هەلومەرجە هەستیارەدا خاوەن هەڵویستی شیاو و یارمەتیدەری بە کردەوە بن. لەوەش زیاتر ئەرکی هێزە سیاسی و رۆڵەکانی نەتەوەی کوردە کە بە یەکڕیزی و یەکدەنگی و هاوهەڵوێستی، پاراستنی خاک و خەڵکی کوردستان بە ئەرکی سەرەکیی خۆیان بزانن و لەو بارەوە بەپێی بەرنامە و پلانی تۆکمە دژی هەر پەلاماردەرێکی خاکی کوردستان بوەستنەوە.

سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان
خۆڕاگری و سەرکەوتن بۆ هێزی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان
نەمان بۆ تیرۆریستان و دژبەرانی کورد و کوردستان

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی
١٤/٥/١٣٩٣ی هەتاوی
٥/٨/٢٠١٤ی زایینی
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک