" />

  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٣ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٢ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

پورتەغاڵ/ هونەرمەندانی کوردستان سێ خەڵاتی سەرەکیی فستیڤاڵی جیهانیی فیلمیان بەدەست هێنا

زایینی: ٠٦-٠٨-٢٠١٤ - هەتاوی: ١٣٩٣/٠٥/١٥ - ١٨:٤٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
پورتەغاڵ/ هونەرمەندانی کوردستان سێ خەڵاتی سەرەکیی فستیڤاڵی جیهانیی فیلمیان بەدەست هێنا
کوردستان میدیا: هونەرمەندانی کوردستانی لە هەژدەهەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ئاوانکا"دا توانیان باشترین خەڵاتی فیلمی سینەمایی، باشترین ئەکتەری ژن و وێنەگری بۆخۆیان مسۆگەر بکەن.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، له فستیڤاڵی جیهانیی فیلمی "ئاوانکا" کە لە رێکەوتی یەکەمی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی لە وڵاتی پورتەغال دەستی پێکردووە، هونەرمەندانی کوردستانیی بەشداربوو لەو فستیڤاڵە توانییان باشترین خەڵاتەکان بۆخۆیان مسۆگەر بکەن.

فیلمی سینەمایی "دوایین زستان" (زمستان آخر) لە دەرهێنانی " سالم سەلەواتی" فیلمسازی کوردی خەڵکی شاری سنه و هەروەها کورتە فیلمی "رەش و سپی" (سیاە وسفید) بەرهەمی سینماکاری کوردی خەڵکی سنه "جەلال ساعیدپەنا" لە بەشی کێبڕکێی ئەو فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەدا بەشدارییان کرد.

ئەو دوو فیلمە لەو فستیڤاڵەدا توانییان خەڵاتی باشترین فیلمی سینەمایی، باشترین ئەکتەری ژن و باشترین وێنەگری کە خەڵاتی ئەسڵی فێستیڤاڵی "ئاوانکا"ی پورتەغال بوون، بەدەست بێنن.

فیلمی "دوایین زستان" لە دەرهێنانی "سالم سەڵەواتی" خەڵاتی باشترین فیلمی سینمایی ئەو فێستیڤاڵەی بۆخۆی مسۆگەر کرد.

هەروەها خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن بە "ئاسیە مورادی زەر" لە فیلمی سینمایی " دوایین زستان" پێشکەش کرا.

هەر لەو پێوەندییەدا ، خەڵاتی باشترین وێنەگری لە فێستیڤاڵی "ئاوانکا"، بە " ئەمیر عەلی وەیسی" هونەرمەندی کورد بۆ وێنەگرتنی کورتە فیلمی " رەش و سپی" لە دەرهێنانی " جەلال ساعیدپەنا " پێشکەش کرا.

فستیڤاڵی " ئاوانکا " دوای ٥ رۆژ لە رێکەوتی ٥ی گەلاوێژ کۆتایی پێهات.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک