کوردستان میدیا: شاندێکی پایه‌به‌رزی باڵوێزخانه‌ی سوێد له به‌غداد سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردستان میدیا، رۆژی سێ‌شه‌ممه رێکه‌وتی ٦ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، شاندێکی باڵوێزخانه‌ی سوێد له به‌غداد، به سه‌رپه‌رستیی به ڕێز کارل ماگنوس نێسێر، باڵوێزی سوێد له عێراق و ژماره‌یه‌ک دیپلۆماتی ئه‌و وڵاته له عیراق، به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و له‌لایه‌ن شاندیکی حیزبه‌وه به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکرات پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌م هاودیتنه‌دا کۆمه‌ڵێک پرسی تایبه‌ت به ره‌وشی ئێران، ئوپۆزسیۆنی ئێرانی و پرسی کورد له ئێران و هه‌روه‌ها کار‌و تێکۆشانی حیزبی دێمۆکرات خرایه به‌رباس و ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا.
هه‌روه‌ها هه‌ر دوو لايه‌ن له‌سه‌ر پێوه‌ندیی به‌رده‌وام و دۆستانه‌ی نێوان وڵاتی سوێد و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران پێداگرییان کرده‌وه.