کوردستان میدیا: دایکی شه‌هیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان له ناوچه‌ی ره‌به‌ت له ته‌مه‌نی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، خورشید کۆڵ دایکی شه‌هید عه‌لی کۆڵ پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له ته‌مه‌نی ٩٠ ساڵی له گوندی مڕانه‌ی سه‌ربه شارۆچکه‌ی ره‌به‌ت کۆچی دوایی کرد.
ته‌رمی خاتو خورشید له نێو ئاپۆرای گه‌رمی خه‌ڵکی گوندی مڕانه، له گۆڕستانی ئه‌و گونده‌دا به خاک سپێردرا.
شه‌هید عه‌لی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو و هه‌روه‌ها له بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداریی ساڵه‌کانی ٤٦ ــ ٤٧دا به‌شداریی چالاکانه‌ی کرد و هاوڕێ له‌گه‌ڵ شه‌هید سمایل شه‌ریف‌زاده له شه‌ڕێکی نابه‌رانبه‌ردا له گوندی لارێنه‌ی شاری بانه شه‌هید کرا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران پرسه و سه‌رخۆشیی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و ئاشنایانی خاتوو خورشید ده‌کات و خۆی به شه‌ریکی خه‌میان ده‌زانێت.
رۆحی شاد
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران