کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە ستۆکهۆڵمی سوید سەبارەت بە کۆبانێ

16:06 - 20 رەزبەر 2714

کوردستان میدیا: بە بانگهێشتی فەرمی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی چەند لایەنەی پێکهاتوو لە کۆمیتەی هاوکاری حیزب ولایەنە کوردستانییەکان، فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان و ئەنجومەنی کوردەکانی کوردستانی رۆژئاوا لە شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی، حیزب و لایەنە کوردستانییەکان کە محەممەد ئەحمەدی بەرپرسی بەشی پێوەندی حیزب و رێکخراوە کورد و کوردستانییەکانی کۆمیتەی سویدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تێیایدا بەشدار بوو، بە راگرتنی خۆلەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان دەستی پێکرد.

دواتر نوێنەری حکوومەتی هەرێم شۆڕش رەحیم ئاماژەی بەو ئەرکانەی کرد کە لە رابردوودا وەک نوێنەرایەتی هەرێم جێ بە جێیان کردووە و بەڵێنی ئەوەشی دا کە لە بەرنامەی کاری نوێنەرایەتی حکوومەتیی هەرێمی کوردستاندا لە سوید هەیە بەپێی ئیمکان هاوکاری سەرجەم رێکخراوە کوردییەکان بکەن بۆ هەر جۆرە کارێکی نەتەوەیی.

بابەتێکی دیکەی ئەو کۆبونەوەیە باس کردن سەبارەت بە رووداوەکانی ئەم چەند رۆژەی رابردوو لە کۆبانێ بوو.

لە درێژەی ئەو باسەدا، تیشک خرایە سەر ئەرکی نەتەوەیی و هەڵوێستی دروستی لایەنە سیاسییەکان، بە تایبەت هێزەکانی رۆژئاوای کوردستان.

لە بەشێکی دیکەی ئەو باسەدا ئاماژە بەوە کرا کە چۆن بتوانن خێراترهەنگاوی پێویست هەڵبگیرن بۆ یارمەتی دانی کۆبانی.

لە بەشی کۆتایی کۆبونەوەکەدا داوا کرا لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم پەیوەندی لەگەڵ دام‌ودەزگای وڵاتی سوید بگرێ کە زووتر هەنگاوی جیدی و مرۆڤ دۆستانە بۆ هاوکاری کردنی ڵی قەوماوانی کۆبانی هەڵبگیردرێت.