سه‌لام سهڵتهنهگیان!
هه‌ستێکی سه‌یر داگیری کردووم، لێت ناشارمه‌وه ئه‌م هه‌موو ساڵه به‌ڕاده‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژهبیرم نه‌کردوویت، ئه‌م هه‌موو ساڵهئاوا وه‌کوو ئێستا که ئه‌م دێڕانه ده‌نووسمه‌وه، بۆ بیستنی ده‌نگت تامه‌زرۆ نه‌بووم.
قه‌ڵافه‌تی شوێندانهرت، بریسکه‌ی چاوه‌کانت، پێڵاوهکهتانی و ئادیداسهکان، ئه‌و پێڵاوانه‌ی به‌شێکی زۆر له‌خه‌ڵکی لای خۆمانتاکوو ئێستاش بهههڵهبهئاریداس، ناوی دێنن، تۆ به‌رده‌وام ئه‌و جۆرهکهوشانهت لهپێدهکرد.
بیر له‌و جهمهدانییهدهکهمهوه، زۆربه‌ی کاته‌کان پرچهقهترانیهکانت له‌ژێریدا ده‌شارده‌وه، به‌ڵام نه‌ختاڵێک له‌قژت هه‌میشه به‌ده‌ره‌وه‌بوو، ئه‌و پانتۆڵهخاکی ڕه‌نگییه‌ی له‌پێت ده‌کردو گورجوگۆڵ و خێرا و به‌بڕشت، بێ پسانه‌وه له هاتووچۆ کردن و بیر کردنه‌وه‌دا بوویت. به‌رده‌وام ده‌م به‌بزه و شاد و قسه‌خۆش بووی.
ئازیزم!
قه‌ت بیرم نه‌ده‌کرده‌وه، ڕۆژیک له‌ڕۆژان،ئه‌و کردارانه‌ت ببێته هه‌وێنی نووسین، من به‌شێک له برینیدووری خۆمی پێسارێژ که‌مه‌وه. بهئهمگدارییهوه له‌و هه‌موو شوێندانانهت ده‌ڕوانم که‌له‌سه‌ر من هه‌تبوه.
بیر له‌زۆر شت ده‌که‌مه‌وه، له‌و هه‌موو وره، هێزو ماندوویی نهناسییهی لهوجوودات دابوو.
سپاس، کردارت وای کرد، تانه و ته‌شه رو لاتاوی ئه‌م و ئه‌و، کهکهمیش نه‌بوون، شوێنی نه‌رێنی له‌مه‌دا به‌رانبه‌ر به‌ژن دانه‌نا، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه، له‌سه‌ر باوه‌ڕمه‌ندی ئێمهبهژن و تواناکانی ئێوە،له‌ناخماندا بۆ هه‌میشه ریشه‌ی داکوتا، لانی که‌م من بۆ هه‌میشه باوه‌ڕم به‌توانا و بیر‌و هێزی ژنان هێناوه، سپاس بۆ هه‌میشه‌ی دهستهبههێزهکانت، ئهمهوایکرد وه‌کوو مرۆڤ بیر بکه‌مه‌وه، مرۆڤ به‌کردارو ڕوانگه‌و باوه‌ڕی بهرانبهرانهوه زۆرتر چێژ له‌ژیان وه‌رده‌گرێ.
سوپاس بۆ ئه‌م باندۆره مرۆڤانیه له سه‌ر هزر، رۆح و بیرکردنه‌وه‌م...
ئێستا باڵای بیر کردنه‌وه‌م نه‌ختاڵێک هه‌ڵکشاوه، کاتێک به‌ڕووداوه زۆر و زه‌وه‌نده‌کانی ڕابردوودا ده‌چمه‌وه، بیریان لێده‌که‌مه‌وه، یادی ئه‌و هه‌موو ئازایه‌تی و ورهبهرزیانهت، وره‌م وه‌به‌ر ده‌نێت، له‌م دووری دووره‌وه، به‌رێزه‌وه له به‌رانبه‌ر گڵکۆ هه‌میشه پیرۆزه‌که‌تدا سه‌ری رێز داده‌نه‌وێنم، بڕیار نوێ ده‌که‌مه‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو که‌م و کورتییه‌کان، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنه و گازاندانه‌ی هه‌مه، ئه‌بێ ئه‌م رێگا ههتڵهنهکهم، ئه‌م هه‌سته زۆرتر ده‌روازه‌کانی یادی تۆ له سه‌ر من ئاوه‌ڵا ده‌کات، ئارامی و هێمنایه‌تییه‌کی بێ سنوورم پێده‌به‌خشێ.
ئێمه منداڵ بووین، ئهوندهکه نه‌مانده‌توانی له نهێنی گیران و ده‌سبه‌سه‌ر کردنی باوک و براکانمان تێبگه‌ین، ته‌نیا ئه‌ونده‌م به‌بیر دێتهوهکاتێک گڕومان ده‌گرت بۆ شتێک، یان دایکمان زۆر ماندوو وه‌ڕز ده‌کرد، ئه‌و له به‌ر خۆیه‌وه ده‌یگووت: دهبێدهنگ بن، تاعوونتان تێکه‌وێت، چی هاری کردوون، باوکتان ئه‌وه‌تا له کوونهڕهشا، به‌چی پێده‌که‌نن، بۆ دانامرکێن، هاکا ته‌رمه‌که‌ی حاجی مارف، هاته‌وه‌به‌ر درگا.
ڕاستی نه‌مانده‌زانی حه‌لیم باسی چی ده‌کات، به‌ڵام له بیرمه ئێمه هه‌موو بێده‌نگ ده‌بووین، به‌ڵام تۆ بێده‌نگ نه‌ده‌بوویت، هه‌میشه تۆ له‌م ساتانه‌دا وه‌ده‌نگ ده‌هاتیت،چه‌ند له‌سه‌ره‌خۆ بهحهلیمت ده‌گووت: ئه‌رێ نه‌بڕایه‌وه ئه‌م سینگکووتان و ناشوکری کردنه‌ی تۆ، خۆ له‌سه‌ر دزی نه‌گیراون، ناخۆشی له‌خه‌ڵکی ئازا ده‌قه‌ومێ، واز له‌و منداڵانهبێنه....
ئه‌زانی، دایکم نه‌ختالێک لێت ورد ده‌بوه‌وه، ده‌یگووت: نۆره‌ی تۆمه، جا بۆ تۆش ناچیت بۆ لایان، نا، نا فه‌رموو بدهرهشاخ، هه‌تیوه بێده‌نگ نه‌بیت قژ به‌سه‌رته‌وه ناهێڵم، زۆری لێبڕێسیت ئه‌نێرم به‌شوێن مامتا، بێت بیرازت کات، داکه‌وه....
دایکم، گوێی ده‌دایه ڕادیۆکه، ئه‌و ڕادیۆ کهکابرا ده‌نگ خۆشه‌که به دلێری و گۆڕه‌گۆڕ قسه‌ی تێدا ده‌کرد، ده‌با ئێمه هه‌موومان بێده‌نگ باین، دایکم ده‌یان جار به‌قوربانی ده‌بوو، له‌به‌ر خۆیهوهئهیووت: ئاخ کوێرایم دایه‌ت، پیر بووم ده‌نا تفه‌نگم له‌شان ده‌کرد، ده‌ک سهبهبکارتان زوخاو ههڵینێت، ده‌ک ره‌بی ته‌عالا خوا ژێره و ژووری کات، کاک ئه‌حمه‌دی شێخ ده‌ست بهعومرتانه وه‌بگرێ....
دوایهزانیم، ئه‌و کابرا ده‌نگ دلێره، ناوی ئه‌حمه‌د شێربهگیه. یه‌که‌م جار له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوهدهنگ نه‌رم و نیانه که تۆ زۆرت خۆش ده‌ویست، که‌ناوی ته‌ها عه‌تیقی بوو، له‌رێکه‌وتی ٢٠ی ئاوریلی ساڵی ٢٠٠٤ی زایینی، له‌به‌رده‌م رێستورانی میکۆنووس، لهبێڕلینی ئاڵمان دیتمن که‌بۆ یادی لوحه‌ی بیره‌وه‌ری شه‌هیدانی میکۆنووس چووبووین.خهجم هاوینی ٩٧ دیت، بوومه هاوکاری، ئه‌و کات له‌شاری که‌رکووک بووین، تۆ هه‌میشه کاتێ شتێک شاد یان ئالۆز ده‌بوو، له‌به‌ر خۆتهوهدهت وت: که‌رکووکه.
هه‌میشه جیاواز بوویت، له هه‌ڵسووکه‌وتدا، لهگوێدانه موسیقا، جلوبه‌رگ له‌به‌ر کردن، جارێک نه‌مدیت خۆت جوان بکه‌ی، نه‌چوونت بۆ شایی، هه‌ڵنه‌په‌ڕین، به‌رده‌وام گوێدانه ڕادیۆ توشیبا، چووکهکهت، ئه‌وه‌ی جارهکهلهتهورێز زانیم هه‌میشه له نێو جانتاکه‌ت دایه، ئه‌و ده‌مانه‌ی بۆ چارهسهریشێرپهنجهی خوێن، ده‌چووین بۆ ئه‌وێ، نه‌خۆشییه‌ک که‌ئازارێکی بێ‌کۆتایی ڕژاندبوه جه‌سته‌ته‌وه.
رادیۆکه، پاییزی ساڵێکی دوور، کاتێک ئاهه‌نگێکی غه‌مگینی لێدا، تۆ ڕه‌نگت گۆڕا، ڕادیۆکه‌ت ده‌ست دایه‌و له‌به‌ر خۆتهوهوتت: قوڕ به‌سه‌رم، هاوار، ماڵی وێرانم، ده‌ستی شکاوم، کاک موسته‌فا شه‌هید بووه.
ئه‌و کات نه‌مده‌زانی کاک موسته‌فا کێییه، به‌ڵام تۆم قه‌ت ئاوا ڕه‌نگ بزرکاوو ده‌سته‌وه‌ستان نه‌دیتبوو، پاش که‌مێک له‌پڕ بوژایتهوهو له‌به‌ر خۆتهوهوتت: ڕۆڵه‌کانی مه‌هاباد جێگات پڕ ده‌که‌نه‌وه، ڕۆحت شاد بێت.دوایه له گه‌ڵ تۆ گوێم لهرادیۆکه گرت، رزگار‌و پرشنگ باسی شه‌هید بوونی بابیان ده‌کرد لهکاوڵان و کورانی مه‌هاباد، من بۆ هه‌میشه ناوی ئه‌وانم له به‌ر کرد، دوایه بهت هلهفوون له‌گه‌ڵ ئه‌وان له‌وڵاتی سوئیس قسه‌م کرد، تاکوو ئێستا ئه‌مه‌م بۆ نه‌گێڕاونه‌ته‌وه. پاییزی ئه‌و ساڵه،کاک “عه‌بدوڵا شەریفی، له‌بۆسه‌ی دوژمن‌دا به‌گولله‌ی کۆنه‌په‌ره‌ستی چووبوه کاروانی نه‌مرانی دێموکڕاته‌وه.
پاش ساڵانێکی زۆر، من له‌م شتانه تێگه‌یشتم. جارێکیان مام ره‌حمان ئاخکهندی، له‌و دیوه‌وه شریتێکی بۆ هێنابوویت، به‌رده‌وام ده‌ت وت: لێگه‌رێن با سه‌لاح داوده، بیڵێت.من گۆرانی ئه‌و ڕۆژه‌ی ئازادییه به‌هارم لێشادیه، زۆر پێ خۆش بوو، له به‌رم کردبوو به‌رده‌وام ده‌موته‌وه.
ئێستا، بیر له‌و ساتانه ده‌که‌مه‌وه، ئه‌و ده‌مانه‌ی به قه‌ولی دایکم، باوک و براکانم لهکوونهڕهش دابوون، من له نووسراوهکانمدا بهگرتووخانه، یان بهندیخانهناوی لێده‌به‌م، ئه‌و ساڵه، تۆ چه‌ند شێرانه ده‌ستت دایه ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کان، چه‌ند به‌تواناوه نه‌تهێشت به‌روبوومی ئه‌و ساڵه‌ی به‌رده ڕه‌شه‌و کانی به‌راز، به‌فیڕۆ بچێت، وه‌کوو خۆت ده‌ت وت: نابێ بێڵین تانه‌ی نه‌یارانمان بێتهوهسهر، نابێ بێ پیاویمان پێوه‌دیار بێ.
باوکم و کاکم و ئه‌وان، کاتێ هاتنه‌وه، باوکم چه‌ند به‌حه‌زه‌وه له باوشی گرتی و وتی: هه‌ر حه‌وت کوڕه‌که‌م به‌قوربانت بێت، ئۆخه‌ی کهوهجاخ کوێر نیم.
تۆ به‌حزووری گه‌رم و گوڕی خۆت، زۆر کێشه و هه‌ڵات ده‌بڕانده‌وه، وه‌کوو کورد ده‌ڵێ: ئاوت ده‌کرد به‌سه‌ر ئاگردا، ئه‌و کێشانه‌ی مه‌لا و ردێن چه‌رمووی ئاوایی، له چاره‌سه‌ریان ده‌سته‌وه‌ستان بوون، تۆ به‌رچاو ڕوونانه رێگا چاره‌ی شایان‌و شیاوت بۆ ده‌دیتنه‌وه.
ئه‌و ده‌مانه‌ی پیاوهرهزاگرانهڕدێن درێژه‌کان، به‌جلوبه‌رگی خاکی و ماشێنهڕهنگ بۆره‌کانه‌وه هاتن و تۆیان برد، باوکم که‌خۆمان ههمیشهبهکاکه ناومان دێنا، کاکه، تاکوو هاتنه‌وه‌ی تۆ که‌نازانم چه‌ند ڕۆژ، حه‌وتوو، مانگوساڵ بوو، له‌حه‌وشه‌که داده‌نیشت، له‌بن دار چناره به‌رزه‌که‌ی کاتی خۆی چهقاندبووت، له‌به‌رده‌م باغچه‌ی گوڵتۆپ و گوڵه‌باخه‌کانی ته‌نیشت بیره‌که، داده‌نیشت و وڵامی پرسیاری که‌سمانی نه‌ده‌دایه‌وه. تووڕه‌ش نه‌ده‌بوو، حه‌لیم ئه‌و کاتانه هه‌ر بۆڵه‌ی بوو، ده‌هات و ده‌چوو، سه‌ری قابله‌مه برنجه‌که‌ی لاده‌به‌رد، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ ده‌می کێشاوه، سه‌ماوه‌ره‌که وهگیزهگیز ده‌که‌وت و ئه‌و به که‌سمانی نه‌ده‌وت و خۆی کزی ده‌کرد، له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یوت: ئه‌م ئاوهخۆت ڕژاندوته، له‌قه‌دیم و ئه‌یامه‌وه وتویانه، گهورهئاو ده‌رێژێ، بچووک پای تێده‌نێ، خوایه ئه‌وانه‌ی بوونهسهبهبی کچه‌که‌م خێر و خۆشی له خۆیان نه‌بینن، ماڵیان ئاگری تێبه‌ربێ، کڵوکۆیان دامرێ، جه‌رگیان بسووتێ....
ئه‌زانم، تۆ ساڵی ١٣٤٧ی هه‌تاوی چاوه‌کانت به‌دونیا هه‌ڵێناوه، ڕۆژی ٢٧ی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٧٤ههتاوی، راست له‌م رۆژه‌دا وا تۆ چاوه‌کانت بۆ هه‌میشه له سه‌ر یه‌ک دانا، ده‌نگی کوردستان دامه‌زاوه، ئه‌و ڕادیۆ که داخرانه‌که‌ی جاری دوایی زۆر تووڕه‌ی کردبوویت...
که‌سه‌که‌م، لاوانی نیشتمانپه‌روه‌ری وڵات، له‌که‌لی قه‌بران ئه‌و شوێنه‌ی ته‌رمه پیرۆزه‌که‌تی تێدا شاردراوه‌ته‌وه له‌ئاوایی مه‌رخوز، له‌کانی که‌ڵانته‌ر، چۆمی قه‌مته‌رێ، له‌به‌ری بفرهچاڵ، چیای وه‌نه‌وشه و کێوی ئاڵمه‌ڵو، بۆ به‌ری قه‌بران دهڕواننو ئه‌ڵێن:
یادت به‌خێر، رێگات پڕ رێبوار، به‌خاتر جه‌می بنوو، شێرهکچ رێگات به‌رناده‌ین.
منیش ساڵانێکه، له‌به‌ر خۆمه‌وه ئه‌م شێعره ده‌ڵێمه‌وه:
شه‌هید نهمرهوهکوو شاخ،
وه‌کوو به‌فر، وه‌کوو دره‌خت، وه‌کوو به‌هار و گوڵه‌باخ
شه‌هید ئاوه، تینوێتیی زه‌وی ده‌شکێنێ
په‌نجه و ده‌سته، ئازاری خاک راده‌ژێنێ
سۆمای چاوه، کام دواڕۆژ دوورهدهیبینێ.
شه‌هید باڵای به‌قه‌د باڵای کوردستانه
دڵی ئازادی و
به‌یداخی لووتکه‌ی هه‌ڵوێستی ئینسانه”.
شێرکۆ بێکه‌س
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە

رەحیم رەشیدی