کوردستان میدیا: بەشی پەیوندییەکانی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی بلژیک دیدارێکی لەگەڵ خاتوو نێلی ماس بەرپرسی ئەنستیتۆی ئاشتی پێک هێنا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لە درێژەی کار و چالاکییەکانی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌کانی حیزب له‌ولاتی بلژیک ، جه‌میل فه‌تحی هاورێ له‌گەڵ مۆنیک سمیتس هاوکار له‌به‌شی پەیوه‌ندییه‌کانی حیزبی دێموکرات، دیدارێکیان له‌گەڵ خاتوو نێلی ماس به‌رپرسی ئه‌نستیتۆی ئاشتی پێک هێنا.
ئه‌نستیتۆی ئاشتی دامه‌زراوه‌یه‌کی پارله‌مانی هه‌رێمی فلاندرێنه‌و بۆ دابینکردنی ئاشتی و لێکۆلینه‌وه‌له توند‌و تیژییه‌کان چالاکیی دەکات‌و دوای ماوەیەکی دیاریکراو، بۆچوون و ئەنجامگیریی چالاکییەکانی خۆی بۆ گرتنه‌به‌ری رێگا چارەی شیاو بە پارلەمانی وڵات دەدات.
سه‌ره‌تای دیداره‌که باسیان له‌مێژووی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کرد و وتیان که‌گه‌لی کورد له‌سه‌رده‌می مۆدێرندا وه‌ک زه‌رووره‌تێک پێویستی به‌بوونی حیزب و رێکخراوی مۆدێرن، پێشکه‌وتنخواز و سه‌رده‌میانه‌و به‌به‌رنامه‌و پرۆگرامێگی گونجاو هەیە بۆ ئه‌وه‌یکه‌بتوانێ وڵامده‌ری داخوازه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان بێت و ده‌نگی مافخوازانه‌ی کورد به‌شێوه‌یه‌کی بەرچاو و سه‌رده‌مییانه به دونیا بگه‌یه‌نێت.
له‌سه‌ر بناغەی ئه‌م زه‌روره‌ته‌مێژووییه‌رووناکبیرانی کورد له‌ساڵه‌کانی کۆتایی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانیدا ئه‌م حیزبه‌یان دامه‌زراند له‌کاتێکدا ئێران له‌لایه‌ک ژێر ده‌ستی دیکتاتۆرییه‌ت و له‌لایه‌کی دیکەشەوە له‌لایه‌ن زلهێزه‌کانی ئه‌و کات له‌باکوور و باشور داگیر کرا بوو.
ئه‌مه‌و و زۆر هۆکاری دیکه‌ده‌ستیان دایه‌یه‌ک و له‌ماوه‌یه‌کی زۆر کورت دوای دامه‌زراندنی حیزب، به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له‌بارودۆخی ئه‌وکات، حیزبی دێموکرات یه‌که‌م کۆماری دێموکراتیک له‌کوردستان دامه‌زراند که‌نموونه‌ی ئه‌م کۆماره(وێڕای که‌م و کورییه‌کانی) له‌خۆرهه‌ڵاتی دیکتاتۆر لێدراودا بێ وێنه‌بوو.
پاش سالێک له‌دامه‌زراندنی کۆمار به هۆی نه‌بوونی دێموکراسیی له‌ئێراندا و زۆر خاڵی دیکه کۆماری کوردستان تێک شکێندرا و سه‌رکۆمار و هاورێیانی له‌سێداره‌دران.
پاش ئه‌م رووداوه حیزبه‌که‌مان به‌نهێنی درێژه‌ی به‌خه‌باتی خۆی دا هەتا سه‌رده‌می شۆڕشی سه‌رتاسه‌ری گه‌لانی ئێران دژ به‌ده‌سەڵاتی پاشایه‌تی.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به‌پشتیوانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران به‌درۆشمی سه‌ره‌کی خۆی واته‌دێموکراتیزاسیۆنی ئێران و ئه‌وتۆنۆمی بۆ کوردستان (له‌چوارچێوه‌ی مافی چاره‌ی خۆنووسین) خه‌باتی ئاشکرای خۆی ده‌ست پێکرده‌وه و هیوادار بوو که‌به‌گرتنه‌به‌ری رێگایه‌کی ئاشتیخوازانه‌و به‌بێ توندوتیژی دابینکه‌ری مافه‌کانی کورد بێت بەڵام سه‌ره‌رۆیی و سیسته‌می تۆتالیته‌ری دینی تازه‌به‌ده‌سەڵات گه‌یشتوو به‌راگه‌یاندنی شه‌ڕ دژ به‌حیزب و دژ به‌گه‌لی کورد هه‌ر زوو نیشانی دا که‌دان پێدانان به‌مافی نه‌ته‌وه‌یی و رێزگرتن له‌مافه‌بنەڕه‌تییه‌کانی مرۆڤ لە‌بیرۆکە و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی ئه‌وان هیچ شوێنێکی بۆ نییە.
بەشی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لەوبارەوە رایگەیاند که‌گه‌لی کورد و حیزبی دێموکرات یه‌که‌مە و ئه‌توانین بڵێین ته‌نیا لایه‌ن بوو که‌له‌ر‌ێفراندۆمی یاسای بنەڕه‌تی و ده‌ستنیشانکردنی سیسته‌می حۆکمرانی له‌ئێراندا به هۆی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ مافه‌کانی مرۆڤ و به‌ها مرۆییه‌کان بەشداریی نه‌کرد.
هه‌روه‌ها کۆماری ئێسلامی بۆ له ناوبردنی به‌رهه‌ڵستکارانی خۆی سنووره‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی به‌زاندووه‌و له‌ناو خاکی وڵاتانی ئۆرووپادا چه‌ندین سه‌رکرده‌و چالاکی سیاسی تیرۆر کردوه‌و له‌و ناوه‌دا سه‌کرده‌کانی حیزبی دیموکرات نموونه‌ی هه‌ره‌ئاشکرای ئه‌و توندوتیژییانه‌ن که‌کۆماری ئیسلامی به‌کاری هێناون.
پاشان باسیان له‌وه‌کرد که‌زۆربه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی جیهان له‌سه‌ر ئه‌و باوڕە‌دا بوون که‌به‌هاتنه‌سه‌ر کاری حەسه‌ن رۆحانی ئێران و بارودۆخی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی تووشی گۆرانێکی به‌رچاو ده‌بێت و سه‌رکۆماری تازه‌ی رێژیم دەرگاکانی ئێران به‌رووی دێموکراسییه‌ت دا ده‌کاته‌وه.
به‌بڕوای ئێمه‌ئه‌م جۆره‌تێڕوانینه، تێڕوانینێکی غەیری مه‌نتێقی بوو؛ له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ی که‌رۆحانی یه‌ک له‌مۆره‌کانی رێژیمه‌و رژیمی ئیسلامی هه‌رگیز رێگا به‌که‌سێک نادا ببێته‌سه‌رکۆمار مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یکه‌باوەڕی به‌بنه‌ماکانی کۆماری ئیسلامی هه‌بێت و پارێزه‌ر و درێژه‌پێده‌ری ئیدئۆلۆژییەکانی ئه‌و رێژیمه‌بێت.
هه‌ر له‌باری مه‌سه‌له‌ی کێشه‌ناوخۆییه‌کانی ئێران باسیان کرد که‌رۆحانی با دانانی چه‌ندین وه‌زیر و راوێژکار سیمایه‌کی ئه‌منییه‌تی به‌کابینه‌که‌ی خۆی داوه‌و مه‌به‌ستی له‌م کاره‌چاوترسێن کردنی خه‌ڵکه‌نه‌ک چاره‌سه‌ری کێشه؛ بۆ نموونه‌دانانی مستەفا پوور محەممه‌دی وه‌ک وه‌زیری دادگۆسته‌ری که‌له‌لایه‌ن رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی مه‌رگ به‌ناوبانگه، یان دانانی عه‌لی یوونسی وه‌ک ده‌ستیاری سه‌رکۆمار بۆ کار‌و باری که‌مینه‌کان که‌پێشتر ده‌ستی له‌چه‌ندین جه‌نایه‌ت دژ به‌گه‌لی کورددا هه‌بووە.
له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا خاتوو مۆنیک سمیتس تیشکی خسته‌سه‌ر حۆکمی سێداره‌و رایگه‌یاند که‌له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا راده‌ی له‌سێداره‌دان به‌به‌راورد له‌گەڵ ده‌ورانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دووقات‌زیادی کردووه‌و له‌ناو له‌سێداره‌دراوەکاندا ژنان و ئه‌وانەی له‌به‌ته‌مه‌نی یاسایی نه‌گه‌ییشتوون به‌رچاو ده‌که‌ون.
هه‌روه‌ها باسیان له‌سێداره‌دانی چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی کرد که‌چوار چالاکی سیاسیی کورد له‌سێداره‌دراون و ئێستا زیاتر له‌سێ که‌س سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه و گیانیان له‌مه‌ترسی دایە و به‌پێی دوایین ئامار نزیکه‌ی چوارسه‌د چالاکی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد ئێستا له‌زیندانەکانی رێژیم دانە.
باسیان لەوە کرد له‌حاڵێکدا که‌سه‌رکۆماری رێژیم باس له‌نه‌بوونی رۆژنامه‌نووس له‌زیندانه‌کانی ئێران‌دا ده‌کات هه‌ر ئێستا ١٣‌رۆژنامه‌نووس له‌زیندانه‌کانی ئێران‌دا ده‌ستبه‌سه‌رن.
خاتوو مۆنیک باسی له‌کۆشتنی کاسبکارانی کورد کرد و وتی که‌رۆژانه، به‌پێی ئاماره‌کان، یه‌ک هاووڵاتی کورد به‌گولله‌ی هێزه‌کانی رێژیم ده‌کۆژرێت.
پاشان ئاماژە‌ی به‌درێژکردنه‌وه‌ی حۆکمی زیندانییانی سیاسی کورد کرد و وتی؛ زۆر له‌کورده‌کان پاش کۆتایی ده‌ورانی مه‌حکۆمییه‌تیان هه‌ر له‌زیندان دا ده‌مێننه‌وه و حوکمه‌کانیان بۆ چه‌ندین ساڵ به‌بێ هیچ هۆکارێک درێژ ده‌رکرێته‌وه.
رایانگه‌یاند که‌ئێستا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هه‌ڵگری دروشمی دێموکراتیزه‌کردنی فیدرالیزه‌کردنی ئێرانه‌و هۆکاری یه‌که‌م وه‌ک زامنێک بۆ مافه‌کانمان و هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌دێموکراسی ته‌نیا جێگره‌وه‌ی شه‌ڕه‌و هۆکاری دۆهه‌میش ئه‌وه‌یە که‌به‌هاتنه‌مه‌یدانی گه‌لانی دیکه‌ی ئێران لەو باوه‌ڕه دایین که‌فیدرالیزم هەتا راده‌یه‌کی زۆر توانای له‌ناو بردنی کێشه‌کانی هه‌یه و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌چوارچێوه‌ی جۆغرافییای خۆیدا ده‌بێ به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری خۆی بێت.
پاشان به‌به‌شداری حیزب و رێکخراوه‌کانی دیکه‌له گۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدرال دا به‌گشتی ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه‌وه‌ک هه‌ڵبژارده‌مان بۆ سیسته‌می دوای کۆماری ئیسلامی.
له‌کۆتایی دا خاتوو نێلی ماس وێرای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی لەو چاوپێکه‌وتنه، چه‌ندین پرسیاری ئاراسته‌ی نوێنەرایەتیی حیزب کرد و داوای لێکردن که‌له‌رێگای راپۆرت و زانییارییه‌وه و رێکخراوه‌که‌یان له‌بار ودۆخی کورده‌کان له‌رۆژهەڵاتی کوردستان ئاگادار بکه‌نه‌وه.