کوردستان میدیا: نوێنه‌ری حیزبی دێموكرات دیار حاته‌می و نوێنه‌ری یه‌كیه‌تیی لاوان شه‌ونه‌م مێهرابی له‌گه‌ڵ حیزبی كاری هولەند چاوپێکەوتنیان کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی لە پارلەمانی هولەند نوێنه‌ری حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران دیار حاته‌می و نوێنه‌ری یه‌كیه‌تیی لاوان شه‌ونه‌م مێهرابی له‌گه‌ڵ میشل سه‌رفاێس (Michiel Servaes) ئەندام پارلەمانی سەربە حیزبی کار، کۆ بوونەوە.
سه‌ره‌تا نوێنه‌ری حیزب كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر خه‌باتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیران و ره‌وشی كورد و گه‌لانی‌تری له‌ئیرانی هێنایه‌به‌ر باس.
دیارحاته‌می له‌باسه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌دوایین راپۆرتی ئه‌حمه‌د شه‌هید کرد کە لە رێکەوتی ٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی بڵاو کرایەوە و سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ و ئیعدامی ٦٨٧ کەس له‌مانگی پووشپەڕی ساڵی رابردوودا باسی تێدا کرابوو و هەروەها ئاماژە بەوەیش کرابوو کە هەتا ئێستا دوای هاتنە سەر کاری رۆحانی و وادە و بەڵێنییەکانی سه‌باره‌ت به‌مافی مروڤ، ئیعدامه‌كان نەک کەم نه‌بووه‌به‌ڵكوو به‌نیسبه‌ت ساڵه‌كانی رابردوو زیاتر بووه.
سه‌رفایس وتی: ده‌وڵه‌تی هوله‌ند ئاگاداری ره‌وشی مافی مروڤ له‌ئێراندا هەیە و ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا قەرار بوو چه‌ند ئه‌ندام پارلمان سه‌باره‌ت به‌مافی مرۆڤ سه‌ر‌دانی ئێران بكه‌ن كه‌به‌داخه‌وه‌بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌به‌شێوه‌ی پێویست ناتوانین له‌گه‌ڵ خەڵکی ئێران پێوه‌ندی بگرین و هەربۆیه‌نه‌رۆیشتین.
هه‌روەها نوێنەری حیزبی دێموکرات لەو چاوپێکەوتنەدا ده‌ست‌خوشی له‌ده‌وڵه‌تی هوله‌ند كرد كه‌یارمه‌تی ناوچه‌کە سه‌باره‌ت به‌شه‌ڕ دژی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌دا‌ت و داوای كرد كه‌ده‌وڵه‌تی هوله‌ند یارمەتیی زۆرتر بدات و ئاگاداری رەوشی كۆبانێ بێت كه‌ماوەی ٤٠ روژ زیاتره‌لە به‌رانبه‌ر داعش شەڕ دەکات.
لەو دیدارەدا میشل سه‌رفاێس (Michiel Servaes) ئەندام پارلەمانی سەربە حیزبی کار ئاماژه‌ی بەوە کرد کە پارلەمانی هولەند له ده‌ستپێكی شەڕی داعش بەردەوام خه‌ریكی كۆبوونه‌وه‌بووە كه‌به‌خوشییەوە بڕیار درا كه‌به‌چه‌ندین شێوه‌یارمه‌تی ناوچه‌کە بدرێ و كۆبانێ له‌بیر نەکرێت.