کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ بریتانیا، له دادگای ئێران تریبۆناڵدا به‌شداریی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، شاندێکی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ بریتانیا، به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز هه‌مزه بایزیدی له دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی ئیران تریبووناڵدا به‌شداریی کرد.
له‌م دادگایه‌دا کۆمه‌ڵێک زیندانیی سیاسی به گێڕانه‌وه‌ی ئازار و ئه‌شکه‌نجه و به‌سەر‌هاتیان له زیندانه‌کانی ئێران، شاهیدیی خۆیان بۆ دادگا خستەڕوو.
کۆمه‌ڵێک زیندانیی سیاسیی ده‌یه‌ی ٦٠ و بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان و هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له ئیعدامه به کۆمه‌ڵه‌کان ده‌رباز ببوون و به یارمه‌تیی کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی پسپۆڕ و ئاکادێمیک له ساڵی ٢٠٠٧ى زایینیه‌وه هه‌وڵه‌كانيان وه‌گه‌ڕ خست و ئاكامى هه‌وڵ و تێكۆشانيان پێکهاتنی ئێران تریبووناڵ له سالى ٢٠١٢ دا بوو.
ئامانجی ئێران تریبووناڵ لێکۆڵینه‌وه له ئیعدامی به‌کۆمه‌ڵ و ناساندنی تراژیدیای زیندانیانی ئێرانه.
به‌شی دووهه‌می ئه‌و دادگایه، چه‌ند مانگی داهاتوو له دادگای لاهه له وڵاتی هوله‌ند به‌ڕێوه ده‌چێت.