• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

چاوپێکەوتنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

زایینی: ١٩-١١-٢٠١٤ - هەتاوی: ١٣٩٣/٠٨/٢٨ - ١٥:٠٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
چاوپێکەوتنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بارەگای ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەگەڵ هەیئەتێکی ئەو حیزبە چاوپێکەوتنی کرد.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا،رۆژی سێ‌شەممە رێكەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی هەیئەتیكی رێبەریی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی مستەفا هیجری سكرتێری گشتی حیزبی دێموکرات سەردانی كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێرانیان كرد و لەلایەن هەیئەتیكی ئەو حیزبە بە سەرپەرەستی عەبدوڵڵا موهتەدی سكرتێری كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێرانەوە پێشوازیان لێ‌كرا.

لەو چاوپێکەتنەدا مستەفا هیجری سكرتێری گشتی حیزبی دێموکرات و عەبدوڵڵا موهتەدی سكرتێری كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران سەبارەت بە دۆخی ئێستای کوردستان وتووێژیان کرد.

بارودۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هێرشی داعش بۆ سەر هەندێک لە بەشەکانی عێراق و سووریە و دەرئەنجامەكانی، پرسی كورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان، دۆخی ئیستای نەتەوەی كورد لە هاوکێشە سیاسییەکانی نیودەوڵەتی دا و پرسی ناوەکیی رێژیمی ئێران و دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێستا لە ڤییەن، كۆمەڵیك باس و بابەتی دیكەی ئەو چاوپێکەتنە بوون کە قسە و باسیان لە سەر کرا.

لە درێژەی ئەو چاوپێکەتنەدا بە شێوەی تێروتەسەل دۆخی ئێستای کوردستانی ئێران وتووێژی لە سەر کرا؛ لەو بەشەدا دۆخی خەباتی نەتەوەی کورد، حیزب و لایەنەكانی کوردستانی ئێران و ناورۆکی ئەو هەوڵانەی كە لە رێگای هەندێك كەس و لایەن بە دژی حیزبەكانی رۆژهـەڵات و پێداهەڵگوتنی رێژیمی ئیسلامی ئەنجام دەدریت، خرایە بەر باس.

باس و را گۆڕینەوە و پێشنیاری رێوشوێنی گونجاو بۆ بەهیزکردنی خەباتی گەلی کورد کە کوردستانی ئێران و تاوتوێکردنی ئەرکی حیزبە کوردیەکانی لە دۆخی هەنووکەیی لە تەوەرەکانی دیکەی ئەم دانیشتنە بوون.

لەكۆتایی ئەو چاوپیکەوتنەدا دوو لایەن لە سەر پەیوەندی زیاتر بۆ كاری هاوبەش جەختیان کردەوە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا