کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندێکی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە كۆڕی پرسەی د.كەماڵ فواد

14:45 - 2 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی د. کەماڵ فواد لە مەکتەبی سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداری کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بە بۆنەی كۆچی دوایی دوكتور كەماڵ فواد ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسیی یەكیەتیی نیشتمانیی كوردستان رۆژی شەممە رێکەوتی ١ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی، شاندێکی رێبەریی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی محەممەد نەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات سەردانی مەكتەبی سیاسیی یەكیەتیی نیشتمانی كوردستانیان لە شاری سلێمانی كرد.

شاندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەو کۆڕەدا، پرسە و سەرەخۆشیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیان بە كۆسرەت رەسووڵ جێگری سكرتیری گشتیی یەكیەتی ‌و ئەندامانی سەركردایەتیی یەكیەتی و جەماڵ فواد برای کۆچکردوو، د.كەماڵ فواد راگەیاند .

پێشتریش دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی یەکیەتیی نیشتمانی و بنەماڵە و کەسوکاری دوکتور کەماڵ فواد کردبوو.